رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لەکاتێکدا چاوەکانی جیهان لەسەر یاریگاکانی مۆندیالە، لە شاری کەلار دیمەنێکی جیاواز و نوێ دەبینرێت؛ شاشە گەورەکانی ناو پارکەکان تەنها گەنجانیان کۆنەکردوەتەوە، بەڵکو بونەتە جێگەی ژوانێکی خێزانی و ئامادەییەکی بێوێنەی ژنان کە رەنگێکی تری بەم خولەی مۆندیال بەخشیوە.
دواى ئه‌وه‌ى شاره‌وانییه‌كانى سنورى گه‌رمیان له پاركه گشتییه‌كاندا شاشه‌ى گه‌وره‌یان بۆ پیشاندانى یارییه‌كانى مۆندیال جێگیركرد، ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان بۆ بینینی یارییه‌كان رویان له‌و پاركانه ده‌كرد، له‌نێویشیدا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ژنان و خێزانه‌كان.
ئاڤرین ئیبراهیم، یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى كه به‌شداره له‌سه‌یركردنى یارییه‌كانى مۆندیال له پاركى شه‌هید ئه‌مین له كه‌لار، باس له‌وه ده‌كات: به‌شداریى ژنان ئه‌مساڵ زۆر زیاتره له رابردو ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵیه.
ئه‌م كه‌شه ئارامه وایكردوه ژنان به‌بێ دودڵی رێگه‌ی پاركه‌كان بگرنه‌به‌ر. نه‌خشه غه‌ریب، یه‌كێكى تره له‌و ژنانه‌ى كه به‌شدارى سه‌یركردنى یارییه‌كانى مۆندیالى كردوه له كه‌لار. ده‌ڵێت: هۆكارى به‌شدارى ژنان له سه‌یركردنى یارییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌شێكى ئارامیان بۆ ره‌خسێنراوه.
دیمه‌نه‌كه ته‌نها لایه‌نێكی نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵكو مۆندیال بوەته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان. عه‌داله‌ت عه‌لی كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه له یه‌كێك له پاركه خێزانییه‌كان دانیشتون، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م كه‌شه خێزانییه ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ره‌خساندون تا پێكه‌وه كاته‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
ئه‌م دیمه‌نه كه پێشتر كه‌متر بینراوه، به‌ڵام له‌م مۆندیاله‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر زیاد بوه، تاڕاده‌ى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌وانێك ناوی ده‌نێت: مۆندیالی ژنان و خێزان.
هه‌ردى حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نوسى وه‌رزشی، له‌ووباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هۆكارى به‌شدارى ژنان له سه‌یركردنى یارییه‌كانى مۆندیال به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى خێزانه‌كانه به‌رامبه‌ر به وه‌رزش.
ئەم دیمەنە نوێیەی ناو پارکەکانی کەلار، ئاماژەیەکی رونە بۆ گۆڕانی کولتوری وەرزشی له‌نێو خێزانه‌كان، چونكه له‌كاتێكدا پێشتر وه‌رزش و له‌نێویشیدا تۆپی پێ وه‌كو وه‌رزشێكى نێرانه ده‌بینرا، كه‌چى ئێستا ژنانیش دڵگه‌رمانه ته‌ماشاى ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ى كه مۆندیال تەنها وه‌كو ململانێی نێوان هەڵبژاردەکان نه‌مێنێته‌وه، بەڵکو ببێته ساتێکی ئارام و پڕ لە چێژ کە تێیدا ژنان و پیاوان پێکەوە بینەری یارییه‌كانى تۆپی پێ بن.