رادیۆی دەنگ
فەرمانبەرانی ناحییەی سەرقەڵا دەڵێن ناوی فەرمانبەرانی سنورەکەمان لە تیروپشکی زەوی فەرمانبەران دەرهێنراوە، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵاش لەسەر بابەتەکە قسە دەکات.
کەمێک پێش ئێستا فەرمانبەرانی ناحییەی سەرقەڵا لە راگەیەنراوێکدا باسیان لەوە کرد کە ناوی ٤٢٧ فەرمانبەری سەرقەڵا لە تیرپشکی وەرگرتنی زەوی ئەمڕۆ دەرکراوە، وەکخۆیان دەڵێن: "هەربیانویەکیش بۆ کارەکە بە غەدر و نادادپەروەری دەزانین".
دەشڵێن: لەئەنجامی چارەسەر نەکردنی ئەم کێشەیە، ئێمە هەمو ڕێگەیەکی مەدەنی و ناڕەزایەتی و بایکۆتی هەمو فەرمانگەکانمان رائەگەیەنین.
فەرمانبەرانی سەرقەڵا بڕیارە لەناو قەزای کفری زەوییان پێبدرێت، بەڵام وەکخۆیان ئاماژەی بۆدەکەن، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی لە جێگەیەک زەویان پێبدرێت "کە باش نییە".
لەبەرامبەردا دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە بەدواداچونداین بۆ بابەتەکە و لەگەڵ شارەوانی کفری قسەمان کردوە بۆ ئەوەی ناوی فەرمانبەرانی سنورەکەمان بخرێتە نێو لیستی دابەشکردنی زەوی لە سەنتەری قەزای کفری.
وتیشی: فەرمانبەرێک یەکجار سودمەند دەبێت لە تەمەنیدا، بۆیە با بەشێوەکی گونجاو سودمەند بێت، هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ناوی فەرمانبەرەکانمان لەنێو ئەو لیستە بێت کە لەقەزای کفری دابەش دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-