رادیۆی دەنگ
ئەمڕۆ دوا وادەی تۆمارکردنی نۆرەی رادەستکردنی گەنمە لە سایلۆی گەرمیان، بەڕێوبەری سایلۆکەش دەڵێت: ٥ هەزار تەن گەنم ماوە وەربگیرێت.
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەوەی ٣٢ رۆژی کردنەوەی سایلۆدا ٤٤ هەزار و ٨٠٠ تەن گەنم وەرگیراوە.
وتیشی: ئەو بڕە گەنمەی ماوەتەوە وەربگیرێت زیاتر لە ٥ هەزار و ٤٠٠ تەنە، پرۆسەکەش زۆر بەباشی تێدەپەڕێت.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ تۆمارکردنی نۆرەی ئەلیکترۆنی "حجزی ئەلکترۆنی" ئەکرێتەوە، ئەو جوتیارانە کە ماون دەتوانن نۆرە تۆمار بکەن و ئەو گەنمەی کە ماویانە دەتوانن رادەستی سایلۆی بکەن.
هۆشدارییشیدا لەوەی "ئەمە کۆتا جارە حجزی ئەلکترۆنی دەکرێتەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان