رادیۆی ده‌نگ- هۆزان فه‌ریق
فێرخوازه‌كانى كه له ژماره‌یه‌ك كچى مناڵ پێكدێن، به چه‌ند هێڵێكى ئاسۆیی رێك ریزكردوه. له‌به‌رده‌میاندا جوڵه‌ى جیاواز ده‌كات و داوایان لێده‌كات دوباره‌ى بكه‌نه‌وه. جارجاره‌ش شوێنه‌كه‌ى به‌جێدێڵێت و ده‌چێته لای یاریزانه‌كان و له‌نزیكه‌وه چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى جوڵه‌كانیان بۆ رونده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ى باسی ده‌كه‌ین، هایده مه‌جیده. ئه‌و كه راهێنه‌رى یارییه به‌رگرییه‌كانى وه‌كو كارتێ و مواى- تایه، رۆژانه راهێنان به كچانى كه‌لار ده‌كات و بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى ئه‌م وه‌رزشانه‌یان پێ ئاشنا ده‌كات.
لە کچە یاریزانەوە بۆ راهێنه‌رێكى پێشەنگ
هایدە باس لە سەرەتاکانی دەکات و دەڵێت: لە مناڵییەوە حەزم بە وەرزش بو، بەڵام بەرەبەرە کردمە ئامانج تا بگەینە ئاستێکی باش.
ئەو دوای بڕینی قۆناغەکانی کاراتی و بەدەستهێنانی پشتێنی رەش، نەوەستا؛ بەڵکو کاتێک بینی لە کەلار هۆڵێکی تایبەت بە ئافرەتان نییە، بڕیاریدا ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. ئێستا ئەو هەم کاراتی و هەم "موای-تای" کە وەرزشێکی قورسی تایلەندییە، فێری کچان و ژنانی شارەکەی دەکات.
جەنگێک لە دژی رەخنەکان
رێگەی هایدە به گوڵ نه‌چێنرابو، به‌ڵكو لە سەرەتای کارەکەیدا روبەڕوی شەپۆلێکی توندی رەخنە بوەوە. زۆر کەس پێیانوابو ئەم یارییانە "بۆ کچ نابێت". بەڵام هایدە دەڵێت: "دایکم گەورەترین پاڵپشتم بو، پێی دەوتم گوێمەدەرێ و بەردەوام بە".
ئەو بە هێزەوە بەردەوام بو تا توانی متمانەی خێزانەکانی کەلار رابکێشێت. ئێستا دایک و باوکان بە دڵنیاییەوە مناڵەکانیان دەبەنە لای هایدە، چونکە دەزانن شوێنەکە پارێزراوە و تەنیا مەبەست لێی وەرزش و پەروەردەیە.
وەرزش تەنیا لێدان نییە
بۆ هایدە، وەرزش تەنیا جوڵەی جەستەیی نییە، بەڵکو پەیامێکی مرۆیی و تەندروستییە. ئەو لە هۆڵەکەیدا رێنمایی وردی خۆراک و خەو دەداتە یاریزانەکانی. "هەمو مانگێک کێش و باڵای مناڵەکان دەپێوین تا بزانین چۆن گەشە دەکەن". هایدە وای وت.
جگە لە لایەنی جەستەیی، هایدە رۆڵی رێنماییكارێكى دەرونیش دەبینێت. دەڵێت: "مناڵمان هەیە گۆشەگیر بو، بەڵام لێرە فێری تێکەڵاوبون و دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بوە".
خەونێک بۆ داهاتوی کەلار
ئێستا لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە تا تەمەنی گەورە، لە هۆڵەکەی هایدەدا راهێنان دەکەن. هەندێکیان بۆ کێش دابەزاندن و هەندێکی تریان بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوان. بەڵام خەونی گەورەی هایدە لێرە نەوەستاوە، به‌ڵكو دەیەوێت رێگەکە بۆ کچانی دوای خۆی خۆش بکات.
ئەو دەڵێت: دەمەوێت فێرخوازه‌كانم فێر بکەم تا لە داهاتودا خۆیان ببنە راهێنه‌ر و لە گەڕەکەکانی تری کەلار هۆڵى وه‌رزشی تر بکەنەوە.
پەیامێک بۆ کچان
هایدە کە نمونەی کچێکی کۆڵنەدەرە، پەیامێکی کورتی بۆ ئافرەتان هەیە: "ئەگەر ئامانجێکتان هەیە، کۆڵ مەدەن و تەرکیز بخەنە سەری. گوێ بە قسەی خەڵک مەدەن و پشت بە خۆتان ببەستن، دڵنیابن دەگەن بەوەی کە دەتانەوێت".
به‌م هیوا و مكوڕییه‌وه، هایدە مەجید؛ ئەمڕۆ له هەردو بەشی کاراتی و موای-تای، نەک هەر یاریزان، بەڵکو نەوەیەک لە کچانی بەهێز و خاوەن متمانە لە گەرمیان پێده‌گه‌یه‌نێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی سەرقەڵا داوادەکەن لەگەڵ فەرمانبەرانی کفری جیاکارییان لەگەڵ نەکرێت
-
-
هەواڵئەمڕۆ دوا وادەی تۆمارکردنی نۆرەی رادەستکردنی گەنمە لە سایلۆی گەرمیان
-
-
هەواڵههمو شتێك له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌رمیان
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کامێرای چاودێرییان هەبێت و بەپێچەوانەوە روبەڕوی سزا دەبنەوە
-
-
هەواڵسبەی لە گەرمیان زەوی فەرمانبەران دابەشدەکرێت
-