رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات دانانی کامێرای چاودێریی لە دوکان و شوێنە بازرگانییەکاندا، بوەتە مەرجێکی بنەڕەتی بۆ پێدانی مۆڵەتی کارکردن، ئاماژەی بەوەشدا هەر شوێنکارێک كامێراكان لێبكاتەوە، روبەڕوی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.
عەقید سۆران محەمەدغەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاماژەی بەوەکرد: بونی کامیرای چاودێریی مەرجێکی سەرەکی پێدانی مۆڵەت و نوێکردنەوەیەتی بۆ شوێنکارەکان، هاوکات لیژنەیەکی تایبەتمەند کە نوێنەرانی لایەنی ئەمنی تێدایە، بەردەوام بەسەر شوێنکارەکاندا دەگەڕێن بۆ دڵنیابونەوە لە کارکردنی کامێراکان.
وتیشی: ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و دوربونە لە هەر روداوێکی نەخوازراو.
هاوکات، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هۆشداریی توندی دایە خاوەنکارەکان و رایگەیاند کە هەر شوێنێک دوای وەرگرتنی مۆڵەت، کامێراکان لێ بکاتەوە یان لەکاریان بخات، روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسبەی لە گەرمیان زەوی فەرمانبەران دابەشدەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: ماوەی لێخۆشبونی غەرامە درێژکراوەتەوە
-
-
هەواڵژمارەیەک فەرمانبەری گەرمیان بەبێ خانەنشینی دەنێردرێنە ماڵەوە
-
-
راپۆرتکاتێک نەخۆشکەوتن دەبێتە مۆتەکە؛ ژنان لە گوندەکانی گەرمیان بێبەشن لە خزمەتگوزاریی تەندروستی
-
-
هەواڵهاوڵاتیان رهخنه له بهمیوانخانهكردنى فهرمانگهكانى گهرمیان دهگرن
-