رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچونێک نییە بۆ دەستکردنەوە بە دروستکردنی کۆڕنیشی کەلار، بەرپرسێکیش باس لەوەدەکات هیچ لایەنێک دیاری نەکراوە بۆ دروستکردنی دیزاینەکە.
میقداد محەمەد، سەرۆکی لیژنەی دروستکردنی دیزاین بۆ کۆڕنیشی کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لیژنەکەمان نوسراوی کردوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان کە نوسینگەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دیزانێکمان بۆ دروستبکات بۆ کۆڕنیشەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نوسینگەیەکیان دەستنیشان نەکردوە.
وتیشی: پرۆسەکە پرۆسەیەکی درێژخایەنە، چونکە هەڵبژاردنی نوسینگەیەک بۆ دیزانکردنی ئەم کۆڕنیشە کە لەئاستی پرۆژەکەدا بێت، هەندێک کاتی دەوێت، هەرچەندە بەردەوامین لە بەدواداچونمان بۆ دەستنیشانکردنی نوسینگەیەکی شیاو.
دەشڵێت: جارێکی دیکە تەواوی ناوچەی کۆڕنیشەکە پشکنینی زانستی بۆ دەکرێتەوە و لەگەڵ پشکنینەکانی پێشو بەراورد دەکرێن، دواتر بڕیار دەدرێت ئاخۆ دیزانەکەی چۆن بێت.
لەبارەی ئەوەی ئاخۆ کەی دیزانەکە دیاری دەکرێت و دەستدەکرێت بەجێبەجێکردنی ئەو بەرپرسەی ئیدارەی گەرمیان، وتی: ناتوانین کات دیاریی بکەین، بەڵام پرۆسەکە وردە و سەلیقەی دەوێت و پێویستە بەوریاییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی هیچ گرفت و کەموکورتییەک رونەداتەوە.
وتیشی: ئەگەر بەپەلە بڕیار بدەین و کەموکورتی روبداتەوە، ئەوا زیانی بۆ ناوبانگی پرۆژەکە و حکومەت و هەمو لاکانیش دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"کاتێک خولیا دەبێتە بژێویی"؛ چیرۆکی جوانە محەمەد و نەمامگەکەی لە رزگاریی
-
-
هەواڵبەبێ گوێدانە بڕیارەکەی حکومەت قوتابخانە ناحکومییەکانی گەرمیان نمرەی خوێندکاران بڵاودەکەنەوە
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: ئەمساڵ ۹ هەزار دۆنم لە گەرمیان چێنراوە بە بەرهەمی سەوزەوات
-
-
راپۆرتسوتاندنی تایە لەناوچەی پیشەسازیی کەلار؛ بژێوییەک کە ژینگە دەخنکێنێت
-
-
هەواڵئەرسەلان ئەحمەد دەبێتە بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
-