رادیۆی دەنگ
بە گومانی "هاوکارییکردنی چەند تۆمەتبارێک"، بە فەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوە لە سێ کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لەزاری چەند بەرپرسێکی پۆلیسی گەرمیانەوە وەریگرتوە، دادوەر فەرمانی داوە بە کردنەوەی دۆسییەی بۆ سێ پۆلیسی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان.
بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسەکان تۆمەتبارن بەوەی هاوکاریی چەند تۆمەتبارێکیان کردوە کە لەلایەن دادگاوە داواکراو بون.
دادوەر لەئێستادا بەپێی یاسا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو سێ پۆلیسە کردوەتەوە و دۆسییەکە لە لێکۆڵینەوە دایە بۆ دەرخستنی راستی و دروستی تۆمەتەکان.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان