رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان هەڵمەتێکی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل دەستپێکردوە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتییەکەش رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: بۆ هەمو جۆرەکانی ماتۆڕسکیل نییە.
لەدوێنێوە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەستی بە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل کردوە، ئەمەش بۆچونی جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیاندا دروستکردوە، بەتایبەتی بۆ رەچاوکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بۆ کاسبی بەکاردەهێنرێن.
لەبەرامبەردا، سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان سکاڵایان لەسەر ئەو شۆفێرانە هەبوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی "ساڵانسە" بۆ ماتۆڕەکانیان دەبەستن و ئەبێتە هۆی دروستبونی دەنگەدەنگێکی زۆر بەرز و بێزارکەر، هاوکات بە نمایشە جۆراوجۆرەکانیان لەناو کۆڵانەکاندا خەڵکیان هەراسان کردوە.
بە وتەی خۆیشی هەڵمەتەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سەرپێچی دەکەن، وەکخۆی وتی: "بە هیچ شێوەیەک ئەو ماتۆڕسکیلانە ناگرێتەوە کە بۆ مەبەستی کاسبی و کارکردن و دابینکردنی بژێوی ژیان بەکاردەهێنرێن".
سەبارەت بە چارەنوسی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، سامان عەلی ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی غەرامەی سەرپێچییەکان زۆرە و لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە دو بەرامبەری نرخی خودی ماتۆڕسکیلەکە، بۆیە هەندێک لە خاوەنەکانیان واز لە وەرگرتنەوەیان دەهێنن و ئێمەش دواتر لەناویان دەبەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان