رادیۆی دەنگ
بۆماوەی زیاتر لە ساڵێکە پۆستی قایمقامیەتی قەزای کەلار کە پشکی گۆرانە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت لەلایەن جێگری سەرپەرشتاری ئیدارەی گەرمیانەوە کە لە پشکی یەکێتیە، مەکۆی کەلاری ئەو حزبەش دەڵێت: ناومان بەرزکردوەتەوە و لە ئیدارەی گەرمیانە.
مەریوان رەحیم، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پۆستی قایمقامیەتی قەزای کەلار و پۆستەکانی دیکەش تاوەکو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت، پشکی ئێمەیە و هەرواش دەمێنێتەوە.
وتیشی: وەک بزوتنەوەی گۆڕان ناوی کاندیدمان بۆ پۆستی قایمقامی قەزای کەلار بەرزکردوەتەوە بۆ ئیدارەی گەرمیان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆ نەهاتوەتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە: وەک بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی ناوچەکە نەکشاوینەتەوە و ئەو پۆستەش بە حەقی خۆمان دەزانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان