رادیۆی دەنگ
هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای دەکات زۆرینەی کارەکانی دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی "خاڵ بۆ خاڵ" لەڕێگای کەلار- دەربەندیخان تەواوکراون و هەتا کۆتایی ساڵ کامێراکان دەکەونەکار.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ٪٩٠ـی رێکارە ئیدارییەکانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ "پۆینت تو پۆینت" لە رێگای کەلار-دەربەندیخان تەواو بوە.
وتیشی: بۆ هەر سایدێکی رێگاکە ١٣ کامێرا جێگیردەکرێت، واتا بە هەردو سایدەکەوە ٢٦ کامێرا دەکات.
دەشڵێت: هەمان کۆمپانیا کە کامێراکانی رێگای کەلار- کفری دانا، ئەم پرۆژەیەش پرۆژەکە جێبەجێدەکات، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆش کە رەزامەندییان وەرگرتوە، دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کامێراکان کارکردنیان دەستپێبکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان