رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی چوار مانگە بەشێک لە فەرمانگەکانی گەرمیان پارەی خەرجی رۆژانە کە بە "نەسریە" ناسراوە، وەرنەگرتوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: هۆکارەکەی نەبونی پارەی نەختینەیە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، بەشێکی زۆری فەرمانگەکانی گەرمیان نەسریەی مانگانەیان وەرنەگرتوە بۆئەوەی بتوانن خەرجیەکانی فەرمانگەکانیان پێ رایی بکەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە بانکی گەرمیان کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کردوە، هۆکاری خەرجنەکردنی ئەو پارەیە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی پارەی نەختینە لە بانکدا.
وتیشی: هەندێک لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەسریەیان بۆ خەرجکراوە، بەڵام بەشێکی زۆریان ماونەتەوە.
بەوتەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتییەکی گەرمیان، بەهۆی خەرجنەکردنی نەسرییەوە بۆیان، زۆرجار پێداویستی فەرمانگەکەیان لە پەڕاوگە و سوتەمەنی و هی دیکە، یان بە قەرز دەهێنن یاخود لەسەر حسابی بەڕێوبەر و فەرمانبەرەکان، کە ئەمەش بارگرانی بۆ دروستکردون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-