رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی نزیکەی دو ساڵە فرۆشتنی زیاتر لە ١٠ پارچە زەوی لە قەزای کفری لەلایەن داواکاری گشتیەوە راگیراوە، سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: رونکردنەوەمان داوە بەڵام داواکاری گشتی وەڵامی نەداوینەتەوە.
عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: کۆمەڵێک زەویمان هەبو کە بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا فرۆشتنمان بۆ کرد، ئەوەبو ١٣ پارچەیەکی داواکاری گشتی گەرمیان رایگرت، داوایکرد نەفرۆشرێت.
دەشڵێت: هۆکاری راگرتنەکەی ئەوەبو کە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە گوایە کڕیارەکان لە نێو خۆیان رێککەوتبن لە کاتی موزایەدەکەدا، بۆیە داواکاری گشتی پرۆسەکەی راگرت.
وتیشی: ئێمە وەڵامی ئەو تۆمەتەمان داوەتەوە، وتومانە لە کاتی موزایەدە هیچ شتێکی لەوشێوەیە نەبوە، بەڵام تاوەکو ئێستا داواکاری گشتی وەڵامی رونکردنەوەکەی ئێمەی نەداوەتەوە و بابەتەکە وەکخۆی ماوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: لەماوەی ساڵێكدا دەستگیراوە بەسەر ١٠٢ چەكی بێمۆڵەتدا
-
-
هەواڵخاوەنی نوسینگەیەکی خانوبەرە: لەکەلار کێشەی دەستکەوتنی خانوی کرێ هەیە
-
-
هەواڵنهخۆشانى درێژخایهن قوربانیی سهرهكى نهمانى دهرمانن له نهخۆشخانهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵ۱۰ فێرگەی وەرزشی لە گەرمیان مۆڵەتیان پێدرا
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان وردەکاریی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناریی دەخاتەڕو
-