رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات کە هه‌ژمارێكى بانكىی كراوه‌ته‌وه بۆ پارەدارکردنی پرۆژەی دروستكردنى ماسته‌رپلانى قه‌زاى كه‌لار، بەشێوەیەک %2ـى داهاتى شاره‌وانى قه‌زاكه بۆ ئەو پرۆژەیە ده‌بێت.
سامان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: بودجه‌ى دروستكردنى ماسته‌رپلانى قه‌زاى كه‌لار له‌سه‌ر خودى شاره‌وانى قه‌زاكه‌یه، چونكه سه‌رۆكایەتی شاره‌وانى کەلار له ماوه‌كانى رابردو به نوسراوى فه‌رمى داواى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كرد كه له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى و فرۆشتنى زه‌وى نایاب تێچوى ماستەر‌پلانى قه‌زاكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ده‌شڵێت: له ئێستادا هه‌ژمارێك بانكىی كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و %2ـى داهاتى شاره‌وانى کەلار ده‌چێتە ئه‌و هه‌ژماره‌وه بۆ دابینکردنی تێچوى ماسته‌رپلانه‌كه.
وتیشى: دروستكردنى ماسته‌رپلانى قه‌زاى كه‌لار له‌سه‌ر داهاتى خودى شاره‌وانیه نه‌ك حكومه‌ت.
ئەمەش لەکاتێکدایە تائێستا پرۆژەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە جاری یەکەم کە بانگەوازی بۆ کرا، تەندەرەکە بۆ هیچ کۆمپانیایەک دەرنەچو و لەئێستادا بانگەوازی تەندرەکە بۆ جاری دوەم کراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان