رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیانى قه‌زاى رزگاریی باس لەوە دەکەن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بە تەکسی بێنه قه‌زاى كه‌لار، خاوه‌ن مینی پاسه‌كان رێگریان لێدەکەن و ناچاریان ده‌كه‌ن به پاس هاتوچۆ بكه‌ن، هۆشداری دەدەن کە ئەمە رەنگە سەربکێشێ بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.
ژاڵا عوبێد، دانیشتوى قه‌زاى رزگاریی، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه رۆژانه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بێینه قه‌زاى كه‌لار، ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌رگا سه‌ر ته‌كسى نه‌كه‌وین و بێینە سه‌ر جاده سه‌ر بكه‌وین، ئه‌وه خاوه‌ن پاسه‌كان هاوڵاتیان رێگری دەکەن و ناهێڵن و ناچارت ده‌كه‌ن دابەزیت و به پاس هاتوچۆ بكه‌یت.
ده‌شڵێت: رۆژانه چه‌ندین به‌ریه‌ككه‌وتن به‌وهۆیه‌وه دروست ده‌بێت، له كاتێكدا نابێت هاوڵاتى ناچار بكرێت بە پاس یان بە تەکسی هاتوچۆ دەکات و ئەوە بژاردەی خۆیەتی.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بابه‌ته دانه‌نرێت، ئه‌وا ره‌نگه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى روبدات.
له‌مباره‌یه‌وه رادیۆى ده‌نگ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانه‌وه كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كانى بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان