رادیۆی دەنگ
"تاوەکو ئێستا ۲ پشکنینی زانستی بۆ فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان کراوە، کە یەکێکیان ٥٨۰ مەترە و یەکێکیان ٤۰۰ مەتر، بەڵام هیچان جێبەجێ ناکرێت و بۆ جاری سێیەم پشکنینێکی دیکەی زانستی بۆ دەکرێتەوە"، ئەمەش بەپێی وتەی بەڕێوبەرایەتی ئاودێری گەرمیان.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێری گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: رێرەوی روباری سیروان دو پشکنینی هایدرۆلۆجی بۆ کراوە لەلایەن دو کۆمپانیای جیاوە، یەکێکیان دەڵێت ٤۰۰ مەتر و ئەوی دیکەشیان ٥٥۰ مەتر بۆ ئەوەی بزانرێت رێرەوەکە پێویستە چەند فراوان بکرێت.
وتیشی: ئێمە بۆ راستی و دروستی ئەم ژمارانە کۆمپانیای سێیەمان هێناوە و جارێکی دیکە پشکنینی بۆ دەکاتەوە.
دەشڵێت: پشکنینی سێیەم هەر بڕیارێکی داو چەندی دیاری کرد ئەوە دەبێتە پانی رێرەوی روباری سیروان.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان، لەدیوی کەلارەوە کۆرنیشەو گرفتمان نییە، دواتر ناو روبارەکە پاکدەکرێتەوە و رێکدەخرێت، پاشان لەوبەرەوە ساترێکی خۆڵ دروست دەکرێت و گرفتێکی نابێت بۆ ئاوی زۆر دوای پشکنینەکە.
دەشڵێت: سەرەتای کارەکەمان لەزۆنی ۲ـو ۳ـی روبارەکەیە، دواتریش زۆنەکانی دیکە جێبەجێ کرا، ئیتر ئێمەش بەو شێوەیە لەگەڵی دەڕۆین، بەڵام ئەمە دوا قەرەبوی زەوییەکانی ئەودیو روباری سیروان دەتوانین کاری تێدا بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
زۆرترین بینراوەکان