دواین زانیاری لەبارەی گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کەلار
هەواڵ
02:29PM - 2026-06-28 , بینین : 762


رادیۆی دەنگ

دوای ۱۱ رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی 'ئەحمەد'ـی ۲٦ ساڵان بەردەوامە، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان دواین زانیارییەکان لەوبارەیەوە دەخاتەرو.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تیمەکانمان بەردەوامە لە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

وتیشی: دوای کۆبونەوە لە ئیدارەی گەرمیان شێوازی گەڕانمان بۆ دوبەش دابەش کردوە، بەشێکیان لە نێو ئاوەکەیەو بەشێکی دیکە لە دەرەوە.

دەشڵێت: لە قەراغی روبارەکە هەر رۆژەو بە پیادەڕۆیی بەڕێوبەرایەتییەک دەگەڕێن، بۆنمونە ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بو، بەڵام بۆ ناو ئاوەکە تیمی تایبەتمان هەیەو رۆژانە بەردەوامن لەگەڕان.

بەپێی وتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان؛ دوای گۆڕانکاری لە رێرەوی ئاوی روبارەکە لەناو کەلار و نزیک کۆرنیشی مارێنا، سبەی ئاو بەتەواوەتی کەمی کرد، ئەو کات ئەوێش بەوردی دەگەڕێین.

رۆژی (١٧ـی ٦ـی ٢٠٢٥)، 'ئەحمەد لوقمان'ـی تەمەن ٢٦ ساڵان، لەگەڵ ئامۆزایەکیدا چونە سەر روباری سیروان بۆ مەلەکردن و راوی ماسی، بەڵام ئەحمەد لەنێو روبارەکە قاچی دەخلیسکێت و ئاوی روبارەکە دەیبات لەگەڵ خۆیدا.