رادیۆی دەنگ
نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەدەست کەمیی دەرمان و پێداویستییەکانی تاقیگەوە دەناڵێنن، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکانیش هۆشداریی لە خراپتربوونی دۆخەکە دەدەن.
سامان سەرتیپ، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی لە قەزای کفری، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: زیاتر لە مانگێکە پشکنینە گرنگەکانی وەک شەکرەی کەڵەکەبو "تراکمی"، هۆرمۆنات و ماددەی ئاسن لە تاقیگەکانیاندا نەماوە، سەرەڕای ئەوەش بەهۆی سیستەمی داتابەیسەوە بارودۆخی نەخۆشخانەکە هێشتا لە نەخۆشخانەکانی کەلار باشترە.
هاوکات، د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار، باسی لە بونی لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان کرد و وتی: گرفتی کەمیی دەرمانمان هەیە، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
وتیشی: ساڵانە دەرمان تامانگی ٥ بەشمان دەکات، بەڵام ئێستا مانگی ٦ بەرەو کۆتایی دەچێت و هێشتا دەرمانی نوێمان پێنەگەیشتوە.
لایخۆیەوە، ئازاد محەمەدفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی رایگەیاند: ساڵانە لەم کاتانەدا وەڵامی تەندەرینەکان دەگەڕێتەوە.
ئاشکراشی کرد: لیژنە بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی پێکهێنراوە و لیژنەی دەرمانیش پێکدەهێنرێت.
سەبارەت بە پەککەوتنی تاقیگەکان، وتەبێژەکەی تەندروستی گەرمیان پەنجەی خستە سەر کێشەیەکی نادیار و وتی: وەزارەتی تەندروستی دابینکردنی کەرەستەی تاقیگەیی داوە بە کۆمپانیایەک، بەڵام کۆمپانیاکە تائێستا بە هۆکارێکی نادیار ئامادە نییە بێتە گەرمیان و مەوادەکان دابین بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان