کاتێک دەچیتە ناو دوکانەکەی، چیمەن بە روخۆشییەوە دەڵێت: "نەمانویست شاگرد دابنێین، چونکە مشتەرییەکانمان تایبەتن، ئەوان تامی دەستی خێزانەکەی ئێمەیان ناسیوە".
چیمەن بە هاوکاری دایکی و خوشکەکانی، هەمو رۆژێک لە ماڵەوە سەرقاڵی دروستکردنی ترشیاتن، له پاڵ ئهوهشدا، ههویری فهلافل و دۆ و كهرهش دروستدهكهن و ههر له دوكانهكهدا دهیفرۆشن.
لە بازاڕێکدا کە زۆربەی کاسبکارەکانی پیاون، چیمەن توانیویەتی رێزێکی زۆر بۆ خۆی پەیدا بکات. لە کاتی قسەکانیدا، کڕیارێک دێتە ژورەوە، چیمەن بە ئەدەبێکی زۆرەوە دەڵێت: "سەرچاو کاکە گیان، یهك كیلۆ ترشیاتى سور و یهك زهرد؟ بهسهرچاو."
کاتێک کاتژمێر دەگاتە کاتی بانگی عیشا، چیمەن دوکانەکەی داناخات تا هەمو تەشت و سەتڵ و کەوچکەکان بە جوانی پاک نەکاتەوە. ئەو بە هیلاکییەکی شیرینەوە دەگەڕێتەوە ماڵەوە، تا بەیانییەکی تر زو هەستێتەوە و دوبارە دەستبکاتەوە بە ئامادهكردنى ههویری فەلافەل و کوڵاندنی شیر.
چیمەن محەمەد، تەنیا نمونەیەک نییە بۆ کچێکی کاسب، بەڵکو هێمایەکە بۆ ئەوەی چۆن دەکرێت بە "دەستپاکی، ماندوبون و رەسەنایەتی"، مرۆڤ نەک هەر بژێوی ژیانی دابین بکات، بەڵکو ببێتە جێگەی شانازی کۆمەڵگەکەشی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان: بڕیاری قەرەبوی خاوەن فرۆشگاکان لای وەزارەتە
-
-
هەواڵژمارەیەک بەرپرس لەگەرمیان ٤ خانوی حکومی دەفرۆشن
-
-
هەواڵپێدانی مۆڵەتی تەندروستی دەدرێتە کۆمپانیا و نرخەکەی چەند قات زیاد دەکرێت
-
-
هەواڵتا ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی مناڵانی ئۆتیزم لە گەرمیاندا نییە
-
-
هەواڵ"نارنجۆکێک خراوەتە ماڵێکەوە و کەسێک برینداربوە"
-