رادیۆی دەنگ
پەروەردەی گەرمیان هێشتا هیچ بڕیارێكی لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە نەداوە، لەبەرامبەردا خاوەنی فرۆشگاکان هۆشدارییان داوە کە هەڵوێستیان دەبێت.
ئاكۆ عەبدوڵڵا، نوێنەری خاوەنی فرۆشگای قوتابخانەكانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی راگیرانی دەوامەوە، زیانێکی زۆرمان بەرکەوتوە، لەکاتێکدا پارەیەکی زۆرمان بە کرێی گرتنی ئەو فرۆشگایانە داوە.
وتیشی: تائێستا حکومەت هیچ بەرچاو رونییەکی پێمان نەداوە لەوەی چارەنوسمان چی دەبێت، ئەگەر بێتو بڕیارێک نەدات، ئەوا هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
لە بەرامبەردا، ئەرسەلان پەرۆش، بەڕێوبەری راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتەوە دەرنەچوە لە بارەی خوێندنی وەرزی دوەمی خوێندن و هێشتا وا بڕیارە بەمشێوە ئۆنلاینە بەردەوامبێت.
وتیشی: بەڵام وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندوە کە مافی خاوەنی فرۆشگاكان نافەوتێت و چاوەڕێ دەكرێت تا بزانین دۆخەكە بە كوێ دەگات، ئەوكاتە بڕیارێكیان لەبارەوە دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-