رادیۆی دەنگ
لە کەلار داوا کراوە باخێکی زەیتونی ٥۰ ساڵە بکرێت بەپرۆژەی نیشەجێبون، بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان جەخت لە بابەتەکە دەکاتەوە و دەڵێت: "رازی نەبوین و نابین".
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ باخێکی داری زەیتون لەسەر روبەری ٦٥ دۆنم زەوی لە پشتەوەی قەڵای شێروانە کە تەمەنی نزیکەی ٥۰ ساڵ دەبێت، چەند جارێکە داوا دەکرێت تێکبدرێت و بکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبون و شوقەو ڤێلای تێدا دروست بکرێت.
لە بەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان جەخت لە بابەتەکە دەکاتەوە.
شادییە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: چەند جارێکە بە دەمی داواکراوە ئەو باخە بکرێت بە پرۆژە، بەڵام ئێمە وەکو کشتوکاڵ رازی نەبوین لەسەری.
وتیشی: لەدوای قەڵای شێروانەوە کەلار شوێنێک هەبێت شانازی پێوە بکەن ئەو باخەیە، بۆیە رازی نەبوین و نابین کە بکرێت بە موڵکی شەخسی، چونکە ئەو باخە تەمەنی نزیکەی ٥۰ ساڵەو تێکدانی بەهەمو شێوەیەک دژ بە ژینگەو سروشتە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-