رادیۆی دەنگ- زریان محەمەد
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
کاری خۆبەخشی وەک یەکێک لە رێگاکانی بەدەستهێنانی ئەزمون و پەرەپێدانی توانا لای گەنجان سەیر دەکرێت، بەڵام ئەم کارە لەهەمان کاتدا روبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ و دیدگای جیاواز دەبێتەوە.
خۆبەخشی، بریتییە لەئەنجامدانی کارێک لەپێناو کۆمەڵدا بەبێ وەرگرتنی هیچ پاداشت یان بەرامبەرێکی مادیی. ئەمجۆرە کارە لە کۆمەڵگای کوردییدا چەند ساڵێکە روی لە برەو کردوە.
ئەوانەی لە گەرمیاندا لەم بوارەدا کاردەکەن، بە دڵخۆشیی و شانازییەوە باس لە کارەکەیان دەکەن. ئاشتى نامیق، خوێندكارى به‌شى ده‌رونزانییه له زانكۆى گه‌رمیان، یەکێکە لەو کەسانە.
ئه‌و ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ى 5 ساڵه كارى خۆبه‌خشى ده‌كه‌م، سه‌ره‌تا له گروپێكه‌وه ده‌ستمپێكرد له بوارى ژینگه‌دا، تاوه‌كو ساڵى 2024 به‌رده‌وام بوین چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرمان ئه‌نجامداوه.
گەنجان هەندێکجار لە بواری پسپۆڕی خۆیان و هەندێکجاری تریش لەبواری گشتیی‌دا بەشداریی لە کاری خۆبەخشییدا دەکەن.
هیران محه‌مه‌د، ده‌رچوى به‌شى فیزیایه یه‌كێكى تر له‌و گه‌نجانه‌ى كه كارى خۆبه‌خشى كردوه له گه‌رمیان. وه‌كخۆى ده‌ڵێت، بۆماوه‌ى 4 ساڵ كارى خۆبه‌خشی كردوه له بواره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت له پسپۆرییه‌كه‌ى خۆیدا.
ده‌شڵێت: هاوكات له بوارى رێكخراوه‌یشدا كارى خۆبه‌خشیم كردوه و به‌رده‌وامم تاوه‌كو ئێستاش.
لەبەرامبەر ئەم حەماس و دڵگەرمییەدا، گەنجانی دیکە هەن کە دڵیان لە کاری خۆبەخشی شکاوە.
ژاڵا عوبید، ده‌رچوى به‌شى پلانسازى شاره له زانكۆى سلێمانى وه‌كخۆى ده‌ڵێت: كارى خۆبه‌خشى كردوه بۆ ماوه‌ى زیاترله 4 ساڵ، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه وازى لێهانه‌وه و بڕیارى داوه كارى خۆبه‌خشى نه‌كاته‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ته‌نها له‌و چالاكى و پرۆژانه به‌شدارى ده‌كه‌م كه سودى كۆمه‌ڵگه كه‌مى تێدایه وه‌ك رۆحیه‌تێك له خۆمدا هه‌یه، بۆنمونه به‌شداریكردن له كه‌مپینه‌كانى هاوكارى لێقه‌وماوان یان كارى خێرخوزاى، به‌ڵام وه‌ك كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان بریارمداوه نه‌یكه‌م، چونكه كات و وزه‌ى خۆت سه‌رف ده‌كه‌ى كه‌چى كاتێك كه‌سێكیان پیَویسته و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ تۆیه تۆ دانانێنه‌وه.
ئەوەی پاڵ بە گەنجانەوە دەنێت بۆبەشدارییکردن لەکاری خۆبەخشی، جگە لەسودگەیاندن بە کۆمەڵ، سودگەیاندیشە بەخود، بەوەی کەسەکە ئەزمونێک لە بوارێک‌دا پەیدا دەکات.
هیران له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كارى خۆبه‌خشى ئه‌زمونى باشى پێبه‌خشم و توانیم په‌ره به خۆمبده‌م.
ئاشتیش، هه‌مان راى هه‌یه و ده‌ڵێت: كارى خۆبه‌خشى وه‌كو كار ئه‌زمونێكى باشى پێبه‌خشیوم، به‌ڵام هیچ سودێكى مادیی پێنه‌به‌خشیوم، نه‌بونى مادیش گرفت بوه بۆ ئێمه.
ئەوەی پاڵ بە گەنجانەوە دەنێت بۆ بەشدارییکردن لەکاری خۆبەخشی، جگە لەسودگەیاندن بە کۆمەڵ، سودگەیاندیشە بەخود، بەوەی کەسەکە ئەزمونێک لە بوارێک‌دا پەیدا دەکات.
هیران له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كارى خۆبه‌خشى بۆ من ئه‌زمونێكى باشى پێبه‌خشیوم و ئاسوده له‌گه‌ڵیدا، خۆم په‌ره‌پێداوه و لێوه‌ى فێربوم، تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامیم هه‌یه له رێكخراوه‌كان و گروپه‌كاندا.
ئاشتیش، هه‌مان راى هه‌یه و ده‌ڵێت: كارى خۆبه‌خشى ئه‌زمونێكى باشى پێ به‌خشیوم.
کێشەکە بە نیسبەت گەنجانەوە ئەوەیە، زۆرجار وەکپێویست پێ‌زانین بۆ کارەکانیان نییە، ئەمەش نیگەران و دڵخۆردیان دەکات.
ئاشتى، نمونەی ئەوە دەهێنێتەوە کەسەرباری کارکردنیان بە خۆبەخشی، بەڵام کۆمەڵگا بیر لە دەستگیرۆییان ناکاتەوە.
بۆ ئەوەی کاری ئەو گەنجانە بەهەند وەربگیرێت و بەهای پێبدرێت، هیران پێشنیاز دەکات ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌سانى خۆبه‌خش تیایدا كار ده‌كه‌ن، لەکاتی بونی هەلی کاردا، دەرفەت بە کەسە خۆبەخشەکان بدەن.
ئه‌و ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كارى خۆبه‌خشى ده‌كه‌ن له هه‌ر ناوه‌ندێك پێویسته ئه‌و ناوه‌نده به به‌هایه‌كى زۆر و گرنگیپێدانى زۆره‌وه له‌و كه‌سانه بڕوانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سانه دابنێنه‌وه كه كه‌سێكیان پێویسته وه‌ك له‌وه‌ى كه‌سێكى دی بهێنن و كارى بۆ نه‌كردبێتن.
کاری خۆبەخشی لە کوردستان لە نێوان دو بەرداشدایە؛ لە لایەک گەنجان دەیانەوێت ببنەخاوەن ئەزمون، لە لایەکی ترەوە نەبونی سیستەمێکی رێکخراو بۆ پاراستنی مافی خۆبەخشان، وایکردوە زۆرێک لە گەنجان لەنیوەی رێدا بگەڕێنەوە.
تۆ چی دەڵێیت؟ ئایا بەڕای تۆ خۆبەخشی پەیژەی سەرکەوتنە، یان کات کوشتن؟

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
-
وتاربهرپرسیارێتی له گۆڕێنی ئالهنگاریهكان بۆ ده‌رفه‌ت "لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به نمونه"
-
-
هەواڵراگرتنی کارەکانی وێستگە کارەباکەی گەرمیان کاریگەریی لەسەر کارەبای سنورەکە نییە
-
زۆرترین بینراوەکان