دادوەر: گۆران عەلی
له بنه‌ڕه‌تدا به‌رِێوه‌بردنی وڵات پێویستی به یاسا و رێنمای هه‌یه بۆ رێكخستنی كایه‌كانى كۆمه‌ڵگا، ده‌بێت ئه‌م یاسانه‌ش جۆره سزایه‌ك له خۆبگرن کە هۆكار بێت بۆ رێگەگرتن له تاوان و له هه‌مان كاتدا له سه‌ر هه‌مو جێبه‌جێبكرێت، چونكه زۆربه‌ی مرۆڤ به سروشتى خۆی حه‌زی له پابه‌ندبون به یاسا کەمە، مه‌گه‌ر یاسایه‌ك هه‌بێت له ترسی سزاكه‌ى پابه‌ندی حوكمه‌كانی بن.
وڵات هه‌رچه‌ند پێشكه‌وتو بێت، هه‌رده‌بێت كه‌سانێك هه‌بن پێشێلی یاسا بكه‌ن، بۆیه بۆ پاراستنی مافی گشتی و مافی ئه‌وانی تر، ده‌بێت ئه‌مجۆره سه‌رپێچیكارانه سزا بدرێن. هیچ وڵاتێك نیه له جیهاندا به‌ندیخانه‌ى نه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت ره‌وشی به‌ندیه‌كان جیاواز بێت و هه‌روه‌ها كه‌می به‌ندی له به‌ندیخانه‌ى هه‌ر وڵاتێك مانای پابه‌ندبونی هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌یه به یاسا.
ئه‌وه‌ى جێگای تێڕامانه له هیچ وڵاتێكی پێشكه‌وتو شتێك نیه به ناوی "لێبووردنی گشتی"، به‌ڵكو ته‌نها لیژنه‌ى پسپۆر هه‌یه به چاودێریی ره‌وشتی كه‌سێك كه ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندیه‌كه‌ى ته‌واو كردبێت، ئه‌وه دوای دڵنیابون له نه‌بونی مه‌ترسی، ئەوجا ئازاد ده‌كرێت و له ژێر چاودێریی ده‌بێت تا ته‌واوبونی ئه‌و ماوه‌یەی ماویەتی، ئەمەش هه‌مو تاوانبارێك ناگرێته‌وه.
لێبوردنی گشتی ته‌نها ئه‌وه نیه كه‌سی به‌ندیی ئازاد بكرێت، به‌ڵكو به پێی یاسا تاوان و سزاكه‌ى ده‌سڕێتە‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا تاوانی ئه‌نجام نه‌دابێت و نابێته خاوه‌نى پێشینه‌ى تاوانكاری هه‌رچه‌ند تاوانه‌كه‌ى كه ئه‌نجامی داوه زور قێزه‌ون بێت. بۆ نمونه: فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌ر به‌رتێل سزا درابێت و پاشان به لێبوردنی گشتی ئازاد كرابێت و دووباره ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بدات، وه‌كو ئه‌وه وایه یه‌كه‌مجارى بێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى هه‌مو هه‌وڵ و ماندوبونی دادگا و پۆلیس و ده‌زگاكانی تر به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بەهەدەر دەڕوات!
هه‌روه‌ها بونی لێبوردنی گشتی پێشێلكردنی مافی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه كه پابه‌ندی یاسان و رێزى لێده‌گرن و له به‌رامبه‌ریشدا پاداشتی كه‌سانی سه‌رپێچێكاری یاسایه! ئه‌مه‌ش ماف ده‌دات به هه‌مو پابه‌ندبوان به (قه‌ناعه‌تی خۆیان) سه‌رپێچی یاسا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها لێبوردنی گشتی ته‌نانه‌ت له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانگرێته‌وه، دادپه‌روه‌ر نیه؛ بۆ نمونه ده‌كرێت سزادراوێك نزیكه‌ى هه‌مو سزاكه‌ى ته‌واو كردبێت و سزادراوێكی تر ته‌نها چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كدا ئازاد ده‌كرێن.
دادگاكان گه‌واهیده‌ری راستیه‌كی تاڵن، ئه‌ویش له دوای ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌كی لێبوردن، رێژه‌ی تاوان زیادیكردو و زۆربه‌ى سودمه‌ندانی ئه‌و یاسایە گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ تاوان!
به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆر لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌رچونی وه‌ها یاسایه‌ك به‌گرنگ بزانێت، ده‌كرێت ته‌نها چه‌ند تاوانێكی نا ئه‌نقه‌ست (غیر عمدي) بگرێته‌وه، وه‌كو روداوه‌كانی هاتوچۆ به نمونه، به‌ڵام ناكرێت تاوانه‌كانی (كوشتن، مادەی هۆشبەر، ساختەکاریی، ئیختلاس و… هتد) بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر بیانو هه‌رچیبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: چاندنی زەعفەران لەگەرمیان سەرکەوتو بو
-
زۆرترین بینراوەکان