رادیۆی دەنگ
باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان باس لەوە دەکات کۆمەڵێک کەس لەسەر بەرکەوتەی بزوتنەوەکەیان پۆستیان لەگەرمیان وەرگرتوە و دواتر دەستبەرداری بزوتنەوەکە بون، دەشڵێت: رۆژێک دێت ناویان بهێنین.
مەریوان رەحیم، کە سەر بە ئاراستەی کوردساتی بزوتنەوەی گۆڕانە، بە رادیۆی دەنگی وت: "کۆمەڵێک خەڵک بزوتنەوەی گۆڕانیان ئیستغلال کردوە لەم وەزعە سیاسیەدا، بەشێوەیەک ناوەکەیان بۆ گۆڕانە و خێرەکەیان بۆ لایەنی تری سیاسییە".
وتیشی: "رۆژێک دێت ئێمە ناوی ئەو کەسانە دەهێنین، چارەنوسیشیان باش نابێت، چونکە دەنگی خەڵکی ئەم شارەیان فەوتاند".
ئەم قسانەی بەرپرسەکەی گۆڕان دوای ئەوەهات کە هەواڵی پەیوەندییکردنی بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان بە یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، لەکاتێکدا ناوبراو پۆستەکەی لە بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگرتبو. تائێستاش لەبارەی ئەو هەواڵ و دەنگۆیەوە ناوبراو رونکردنەوەی نەداوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-
-
هەواڵسەرتاشخانەکانی کەلار بڕیاردەدەن کارکردن لە ٨ـی بەیانی بۆ ٨ـی ئێوارە بێت
-
زۆرترین بینراوەکان