رادیۆی دهنگ- شیرین ئهحمهد
لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردودا، گەرمیان 165 حاڵەتی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەرامبەر بە ژنان تۆمارکردوە، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ زیادبونی ئەم دیاردەیە لە سنورەکەدا، پۆلیسی گەرمیان و چالاکوانانی بواری ژنان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و داوای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر دەکەن بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم کێشەیە.
ئامارەکان قسە دەکەن
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لەماوهى 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 165 حاڵەتی توندوتیژی جۆراوجۆر بەهۆی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە تۆمارکراون، کە زۆربەیان هەڕەشەکردن و توندوتیژی بوە بەرامبەر بە ژنان.
چالاکوانان: 70%ـی کێشەکانی ژنان پەیوەندی بە سۆشیاڵ میدیاوە هەیە
چالاکوانێكى ژنان له گهرمیان ئاماژه بهوهدهكات، لە ئێستادا 70%ـی کێشەکانی ژنان توندوتیژییە بەرامبەریان لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە.
مژدە محەمەد، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی دهنگ، هۆکارەکانی زیادبونی ئەم دیاردەیەی گەڕاندەوە بۆ چەند خاڵێک، لەوانە: خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، نەبونی هۆشیاری گشتی لەبارەی سزای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، هەروەها ترسی ژنان لە تۆمارکردنی سکاڵا بەهۆی هەڕەشەکان و رەخنەی کۆمەڵگاوە.
پۆلیس: هەوڵەکان چڕ دەکرێنەوە
موقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد: هەمو جۆرەکانی هەڕەشەکردن، هاککردن و گێچەڵپێکردن لە چوارچێوەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دادەنرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە پێشتر دۆزینەوەی تاوانبارانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی کارێکی قورس بوە، بەڵام ئێستا بەشێکی تایبەت بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسدا هەیە، کە تیمێکی شارەزا بە بەردەوامی لێکۆڵینەوە لەم تاوانانە دەکەن.
رێگەچارەکان: هۆشیاریی و سکاڵا تۆمارکردن
موقەدەم عەلی جەمال قەدوری جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژنان لهكاتى بونى ههڕهشه لهسهریان، نەکەونە ژێر کاریگەری هەڕەشەكانهوه و راستەوخۆ لە بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان سکاڵا تۆماربکەن، چونکە بهوتهى خۆی "لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان دەکرێت".
لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دیاردەی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەتەواوی بنبڕ ناکرێت و رێگەچارەیەکی هەمیشەیی نییە، بەڵام موژدە محەمەد چەند پێشنیازێکی خستەڕو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکە، وەک: بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خێزانی و کۆمەڵایەتی، ههروهها لە هەمان کاتدا هۆشیارکردنەوەی ژنان و پیاوان.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان جەختی لەوە کردەوە کە تاوان هەمیشە بەردەوامی هەیە و تاوانباران شێواز و میکانیزمی نوێ دەگرنەبەر بۆ ڕزگاربون لە دادگا، بەڵام بهوتهى خۆی ئهوان وهكو پۆلیس بە بەردەوامی لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانیانن بۆ روبەڕوبونەوەی تاوانە نوێیەکان و لێکۆڵینەوە لە تاوانباران.

- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئاستەنگییەکانی بەردەم وەرزش لە گەرمیاندا چیین؟
-
-
بەرنامەتاچەند لە گەرمیان هەوڵدراوە و پلان هەیە بۆ پشت بەستنی زیاتر بە ئاوی روباری سیروان؟
-
-
بەرنامەگوندەکان و رادەی گرنگیدان بە کێشەکانی گوندەکان
-
-
بەرنامەخورمای گەرمیان، ئێستا و داهاتوی
-
-
بەرنامەکەمی ژنان لە پۆستە ئیدارییەکان
-
زۆرترین بینراوەکان