
رادیۆی ده‌نگ- په‌رژین كامه‌ران
لە گوندەكانى گه‌رمیان، لە پشت دیمەنه سروشتیی و ساده‌كه‌یانه‌وه، چیرۆکێکی نادیار و پڕ لە ئازار حەشار دراوە: چیرۆکی ژنانی گوندنشین کە بێبەشن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان. ئەم دابڕانە تەنها کاریگەری لەسەر تاکە کەسەکان نییە، بەڵکو کۆی گوند و کۆمەڵگا توشی پەککەوتن دەکات.
ئه‌مڕۆ (15ـى تشرینی یه‌كه‌م)، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به رۆژی ژنانى لادێنشین ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ تیشكخستنهسهر ئه‌م توێژه‌ى كۆمه‌ڵگا، كه له په‌راوێزی په‌راوێزه‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
ئه‌گه‌ر بۆ ژنان له شار و شارۆچكه‌كاندا كێشه و ئالهنگارییهكان زۆر بن، ئه‌وا بۆ ژنانى گونده‌كانى گه‌رمیان، ئه‌و كێشانه له باس نایه‌ن.
هەژاریی خوێندن: خەونێکی بهدیینههاتو
یەکێک لە گەورەترین کێشەکان کە بەربەست دروست دەکات بۆ ژنانی گوندنشین، نەبونی خزمەتگوزاری پەروەردەیی گونجاوە.
فێنک حه‌سه‌ن، دانیشتوی گوندی سەیدە، بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە باس لەوە دەکات کە چۆن دوری گوندەکانیان لە شار و نەبونی قوتابخانەی ناوخۆیی، وایکردوە کە زۆرێک لە کچانی گوند لە خوێندن داببڕێن.
"بەهۆی نەبونی قوتابخانە و رێگەپێنەدانی خێزانەکانمان بۆ خوێندن لە شارەکان، کچان ناچارن خوێندن تەواو نەکەن، هەندێک جار بەم هۆیەشەوە ناچار بە هاوسەرگیری دەکرێن لەلایەن خێزانەکانیانەوە". فێنك به نیگه‌رانییه‌وه وای وت.
تینوێتی فێربون: خواستێک بەبێ دەرفەت
ژنانی گوند تینوی فێربونی پیشە و کارامەیی نوێن، بەڵام دەرفەتەکانیان سنوردارە.
لۆنا مەحمود، دانیشتوی گوندی چاڵەڕەش، داوا لە حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە خولی فێربونی پیشەیی وەک به‌رگدوریی، ئارایشتگا، خواردن و..هتد لە گوندەکاندا بکەنەوە.
"ئەم خولانە دەرفەتێک دەڕەخسێنن بۆ ژنان کە ببنە خاوەنی پیشەیەک و بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن". لۆنا به پێداگیرییه‌وه وای وت.
پێیشیوایه ژنانى گوند هیچیان كه‌متر نییه له ژنانى شار و شارۆچكه‌كان له‌ڕوى تواناوه، بەڵام پێویستیان بە پشتگیریی و ره‌خساندنى دەرفەتە.
هۆشیاری و رۆڵی ژن: بانگەوازێک بۆ تێگەیشتن
هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا رۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە ژیانی رۆژانەی خۆیان و خێزانەکانیاندا، كه‌چى ژنانى گوندنشین، له‌مه‌ش بێبه‌شن.
نەمام محەمەد، دانیشتوی گوندی پیازەجار، جەخت لەوە دەکاتەوە کە "ئەرکی حکومەت و رێکخراوەکانە کە ئاوڕێک لە ژنانی گوند بدەنەوە و لە رێگەی ئەنجامدانی خول و سیمینارەوە هۆشیاریان بکەنەوە."
ئه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌م جۆره چالاكییانه ئه‌گه‌رچی ساده و بچوكیش بن، به‌ڵام دەبێتە ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى ژنان بەشێوەیەکی کاریگەرتر بەشداری لە بڕیارەکانی ژیانیاندا بکەن.
تەندروستی: مافێکی بنەڕەتی نادیدە گیراو
خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی، كه له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى مرۆڤه، بۆ ژنانى گونده‌كانى گه‌رمیان، گه‌وره‌ترین ئاله‌نگارییه.
لەیلا ئەحمەد، چالاکوانێک کە زیاتر لە 10 ساڵە لە گوندەکانی گه‌رمیان کار دەکات، باس لەوە دەکات کە چۆن ژنانی گوند دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ناگات.
وتى: نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی ژنانی گوندنشین، ئه‌وان ئاسان ده‌ستیان به‌خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان ناگات.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێك له گونده‌كان بنكه‌ى ته‌ندروستییان نییه، ئه‌و گوندانه‌شی كه بنكه‌ی ته‌ندروستی تیادایه، پزیشكی پسپۆڕی تێدا نیه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و كچانی گونده‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌ئاسانیش ده‌ستیان به‌شار ناگات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان بكه‌ن.
ئەو دۆخەی ژنانی گوندەکانی گەرمیان تێیدا دەژین، به‌تەنها کێشەی توێژێك نییه، بەڵکو پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لەسەر کراوەتەوە. ئه‌م دۆخه هه‌مومان، له كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان ده‌خاته به‌ر به‌رپرسیارێتیی، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوبرد بكه‌ین له باشكردنى باری لاسه‌نگی ژنانى گوندنشین و دابینكردنى ژیانێكى شایسته بۆیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن له‌گه‌رمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش چاوی له ده‌رچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی که‌لار پڕ بون له ژنانی وه‌رزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
زۆرترین بینراوەکان