
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
له‌ناو قه‌ره‌باڵه‌غی و ژاوه‌ژاوی ژیانی سه‌رده‌مدا، زۆرێک له ژنان به‌دوای نهێنییه‌کی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌رونێکی ئارام و جه‌سته‌یه‌کی ته‌ندروست. ئه‌م گه‌ڕانه له قه‌زای که‌لار، روگه‌ى ژنانى بۆ هۆڵه‌کانی وه‌رزش بردوه، شوێنێک که بوه‌ته مه‌ڵبه‌ندی ژیاندنه‌وه‌ی هیوا و پڕکردنه‌وه‌ی وزه‌ی ژنان له ته‌مه‌ن و چین و توێژه جیاوازه‌کاندا.
سانا عه‌لی، کچێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، یه‌کێکه له‌و كه‌سانه‌ى که مانگێکه ده‌ستی به وه‌رزشی له‌شجوانی کردوه. ئه‌و به تۆنێك له پێداگیریی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت: "جه‌سته‌م پێویستی به وه‌رزشه، وه‌رزش پشویه‌کی ده‌رونی گه‌وره‌م پێ ده‌به‌خشێت."
وه‌رزش: چاره‌سه‌رێکی ته‌ندروستی و ده‌رونی
ژنان له که‌لار، وه‌رزش وه‌ک چاره‌سه‌رێکی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بینن. به‌شێکی زۆریان به‌هۆی رێنمایی پزیشکه‌وه روده‌که‌نه هۆڵه‌کانی وه‌رزش، به تایبه‌ت ژنانی به‌ته‌مه‌ن.
خورشیده محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 60 ساڵ، یه‌کێکه له‌و خانمانه. ئه‌و ده‌ڵێت: "ته‌ندروستیم پێویستی به یارییه، چونکه فه‌قه‌رات و ئه‌ژنۆکانم ئازاریان هه‌یه". لێره‌دا وه‌رزش فراوانتر خۆی ده‌نوێنێت، به‌ڵکو ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ژیانێکی بێ ئازار و ته‌ندروست.
له لایه‌کی دیکه‌وه، به‌شێک له ژنان به مه‌به‌ستی جوانکاری و رێککردنه‌وه‌ی له‌شیان روده‌که‌نه ئه‌م هۆڵانه. سانا، جارێکی دیکه دوپاتی ده‌کاته‌وه: "وه‌رزش جگه له‌وه‌ی وزه و تاقه‌ت ده‌به‌خشێت، بۆ دابه‌زاندنی کێشیش سودی هه‌یه، من خۆم سودم لێ بینیوه".
کاریگه‌رییه ده‌رونییه‌كانى وه‌رزش: ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ خود
پسپۆڕانی ده‌رونناسی هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که وه‌رزش کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ی مێشک و دۆخه ده‌رونییه ئاڵۆزه‌کان هه‌یه.
ساناش جه‌خت له‌و رایه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "کاتێک وه‌رزش ده‌که‌ی، ئه‌و جه‌نجاڵییه‌ی له مێشکتدایه نامێنێت، وات لێ ده‌کات له‌گه‌ڵ خۆت ئاشت ببیته‌وه".
ژماره‌ی وه‌رزشکاران له هه‌ڵکشاندا
به گوێره‌ی قسه‌ی مه‌نال حسێن، راهێنه‌ری له‌شجوانی له هۆڵی "سپۆرت سه‌نته‌ر" له که‌لار، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی رو ده‌که‌نه هۆڵه‌کانی وه‌رزش، رۆژ له دوای رۆژ زیاد ده‌بن.
ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌شداری ژنان له هه‌مو ته‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا رو له زیادبونه، ته‌نها کاتی به‌یانیان 22 یاریزانم هه‌یه و ئه‌م رێژه‌یه‌ش له زیادبوندایه".
ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ ژنانی که‌لار
وه‌رزشی له‌شجوانی له که‌لار، نه‌ک ته‌نها وه‌ک چالاکییه‌کی جه‌سته‌یی، به‌ڵکو وه‌ک پێداویستییه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌رونی ژنان ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌م لێشاوه‌ی ژنان به‌ره‌و هۆڵه‌کانی وه‌رزش، نیشانه‌ی گۆڕانکارییه‌کی ئه‌رێنییه له تێڕوانینی هه‌مو کۆمه‌ڵگادا بۆ گرنگیپێدانی خود و وه‌رزشکردن، چونكه له رابردودا ژماره‌یه‌كى كه‌م و ته‌نها ره‌گه‌زی نێریش به‌گرنگییه‌وه له وه‌رزشیان ده‌ڕوانى، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و ژنانیش هاوشانى پیاوان رویان له‌م بواره ناوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن له‌گه‌رمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش چاوی له ده‌رچونى كاندیدهكانێتى
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
-
راپۆرت"بونه‌ته قوربانیی ململانێیەکی کارگێڕیی"؛ 60 خوێندكارى كه‌لار به زۆره‌ملێ ده‌نێردرێنه ئاماده‌ییه‌ك
-
زۆرترین بینراوەکان