
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لە کاتێکدا 25 رۆژ بەسەر دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا تێپەڕیوە، نزیکەی 60 خوێندکاری کەلار هێشتا نەیانتوانیوە بچنە سەر کورسی خوێندن، هۆکاری ئەمەش ململانێی نێوان پەروەردەی کەلار و ئامادەیی گەرمەسێره. ئەم خوێندکارانە بە زۆرەملێ خراونەتە ئامادەیی گەرمەسێر کە دورە لە گەڕەکەکانیانەوە، لە کاتێکدا قوتابخانە لە نزیک ماڵی خۆیاندا هەیە.
"هیلاكییه بۆ مناڵه‌كانمان"
ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان، باوكى یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ى كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: مناڵه‌كانمان كه نزیكه‌ى 60 خوێندكارن به زۆره ملێ خراونه‌ته ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر له كاتێكدا به‌پێى شوێنى جوگرافى ده‌بێت بخرێنه قوتابخانه‌ى شه‌هید جه‌لال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆمان ئیمزامان كردوه كه مناڵمان بخرێنه قوتابخانه‌ى شه‌هید جه‌لال.
وتیشى: ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر بۆ ئێمه زۆر دوره و خه‌رجی و هیلاكی زۆرتره، له‌كاتێكدا ئاماده‌یی له‌نزیكی خۆماندا هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد: 25 رۆژه ده‌وام كراوه‌ته‌وه و به‌هۆی بونى ئه‌م كێشه‌یه‌وه هێشتا مناڵمان نه‌ڕۆشتوه‌ته ده‌وام.
لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له‌نێوان بێده‌نگى و ره‌دكردنه‌وه‌دا
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان له‌باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و به‌ڕێوبه‌رى ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێره‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بون لێدوان بده‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، له‌باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌و خوێندكارانه مافى خۆیانه له ئاماده‌ى شه‌هید جه‌لال بخوێنن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانى وزارى هه‌یه و ئیجبار كراوین به جێبه‌جێكردنى ناتوانین جێبه‌جێى نه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندكارانه‌ش تاوه‌كو 21ـى مانگ ده‌وام نه‌كه‌ن ئه‌وه هه‌مویان فه‌سڵ ده‌كرێن.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر له كه‌لار كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و به‌ڕادیۆى ده‌نگ وت: ئه‌و خوێندكارانه‌ى هاتونه‌ته لاى ئێمه به فه‌رمانى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار هاتوه، چونكه دابه‌شكردنى خوێندكار به‌سه‌ر ئاماده‌ییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كیان هه‌یه.
وتیشى: هه‌ر خوێندكارێك به پێى یاسا و رێنماییه‌كان شوێنى كوێ بێت با بۆ ئه‌و ئاماده‌ییه بێت، داواشمان كردوه لیژنه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن شوێنى جوگرافى ئاماده‌ییه‌كه‌ى ئێمه دیارى بكه‌ن و كێ هه‌قى له كوێیه با بۆ ئه‌وێ بێت.
باسی له‌وه‌شكرد: خوێندكاره‌كان ساڵى پار له هه‌مان بیناى ئێمه ده‌وامیان كردوه، به‌هۆكارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیناكه‌ى خۆیان.
ئاماده‌ییه‌كه پێشتر كێشه‌ى هه‌بوه
ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر له ساڵى 2009 كراوه‌ته‌وه، پێشتر كێشه‌یه‌كى هه‌بو، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌بو له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ى كه‌لاره‌وه داخرا و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى گوازرایه‌وه به‌و پاساوه‌ى خوێندكارى كه‌مه، به‌ڵام دواتر به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى سكاڵاى له دادگا تۆماركرد و پاشان به بڕیاری وه‌زیر ئاماده‌ییه‌كه دوباره پێكهێنرایه‌وه و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یشی بۆ گه‌ڕێنرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌روه‌رده‌ى كه‌لار كه نه‌یویست ئاماژه به ناوى بكرێت، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر له روى شوێنى جوگرافیه‌وه گونجاو نیه و پێویستمان پێی نییه، له‌سه‌ر بڕیارى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا و سه‌ردانى ئاماده‌ییه‌كه‌ى كرد، ده‌ركه‌وت ئه‌م قوتابخانه‌یه هه‌مو خوێندكاره‌كانى داواى گواستنه‌وه ده‌كه‌ن.
وتیشى: دواى ئه‌وه په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان گه‌شتنه ئه‌و بڕیاره و دایخست، هاوكات داوامان كرد ئه‌م ئاماده‌ییه بگوازرێته‌وه بۆ بیناى قوتابخانه‌ى سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ره‌كه رازى نه‌بو و له دادگاى كارگێڕى سلێمانى دو سكاڵاى تۆماركرد، یه‌كێكیان بۆ ئه‌وه‌بو كه ئه‌مرى وه‌لائى هه‌بێت كه نه‌گوازرێته‌وه و ئه‌وى تریشیان بۆ ئه‌وه‌بو دانه‌خرێت.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، دادگا بڕیاره وه‌لائیه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له %75 سكاڵاكه له به‌رژه‌وه‌ندى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان بو، به‌ڵام كه به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان خانه‌نشین بو به‌ڕێوبه‌رى نوێ هات وتى ئه‌وه‌ى ئه‌و كردویه‌تى من نایكه‌م، دواتر وه‌زیرى په‌روه‌رده‌شیان هێنایه ناو بابه‌ته‌كه و فه‌رمانى وه‌زیریان هێنایه‌وه كه ئه‌م قوتابخانه دانه‌خرێت و خوێندكاریشی بۆ بڕوات و مامۆستاشى بۆ دابینبكرێت، ئێمه‌ش فه‌رمانه‌كه‌مان جێبه‌جێ كردوه.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر، پێیوایه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار دژایه‌تى ئاماده‌ییه‌كه‌یان ده‌كات.
ئه‌و وتى: په‌روه‌رده‌ى كه‌لار به هه‌ر نه‌فه‌سێك بێت پێشتر قوتابخانه‌كه‌ى داخستوه و نه‌یانهێشتوه خوێندكاربێت بۆ ئه‌و ئاماده‌ییه، له كاتێكدا له ساڵى 2009ـه‌وه ئاماده‌ییه و 22 پۆلى هه‌بوه، به‌جۆرێكه كاتێك خوێندكار دابه‌ش ئه‌كرا نه‌یان ئه‌دا به ئێمه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بابه‌ته‌كه شه‌خسیه و چۆن ده‌بێت په‌روه‌رده جیاوازى بكات له نێوان دو ئاماده‌ییدا، داواشمان كردوه سنورى جوگرافى ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر دیاریى بكرێت.
تێكه‌ڵبون به كێشه‌ی حزبی
په‌روه‌رده‌ى كه‌لار كێشه‌ى ئاماده‌ییه‌كه به حزبی ده‌زانێت وئاماده‌ییه‌كه‌ش په‌روه‌رده‌ى كه‌لار به دژایه‌تیكردنیان تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، بابه‌ته‌كه براوه‌ته چوارچێوه‌ى ململانێی حزبایه‌تیه‌وه.
وتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى "پارتیه" وه‌زیر پاڵپشتى لێده‌كات، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ئاماده‌ییه‌كه و شوێنى جوگرافیاكه‌ى ئێمه پێویستمان پێى نیه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر پێیوایه ئه‌م كاره‌ى كراوه له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانه بۆ داخستنى ئاماده‌ییه‌كه‌یان.
وتى: په‌روه‌رده هاتووه قوتابى سنورێكى تریان بۆ ئێمه هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى له دادگا بێت یان له هه‌رشوێنێكى تربێت بڵێن ئێمه ئه‌و ئاماده‌ییه‌مان داخستوه.
چاره‌نوسى 60 خوێندكار له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی فه‌وتانى خوێندنه‌كه‌یان
له‌نێوان كێشمه‌كێشى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێردا، چاره‌نوسی 60 خوێندكار به هه‌ڵواسراویی ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى مایه‌ى تێبینییشه، كه‌س خۆی لێ ناكات به خاوه‌ن.
ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان، باوكى یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ى كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌یی گه‌رمه‌سێر له كه‌لار، باسی له‌وه‌كرد: رۆشتوینه‌ته لاى په‌روه‌رده ئه‌ڵێت بڕیاره و لاى ئێمه نیه، په‌یوه‌ندى به وه‌زیره‌وه ده‌كه‌ین ئه‌ڵێت په‌روه‌رده‌ى كه‌لار لێى به‌رپرسه، رۆشتوینه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان هیچمان بۆ نه‌كراوه، نه نوسراوێكمان نیشان ئه‌ده‌ن نه چاره‌سه‌رێكمان بۆ ئه‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
-
هەواڵئاوهدانكردنهوهى گه‌میان: ئه‌و ناوانه‌ى كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى شوقه ناوه كۆنهكانیشى تێدایه
-
-
هەواڵحکومەت لەجێدانانی فەرمانبەران لەگەرمیان رادەگرێت
-
-
هەواڵ47 جوتیاری قەزای رزگاریی قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵ8 ملیۆن لیتر نەوت بۆ گەرمیان تەرخاندەکرێت و بەرمیلی بە 100 هەزار دەدرێتە هاوڵاتیان
-
زۆرترین بینراوەکان