رادیۆی دەنگ- حه‌مزه سه‌ردار
هاوكار له‌نێو دوكانه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی كاری رۆژانه‌ى بو، به وریاییه‌وه قژی ئه‌و گه‌نجه‌ى ده‌بڕی كه له به‌رده‌ستیدا بو، كارێك كه رۆژانه ده‌یان جار دوباره‌ى ده‌كاته‌وه. ئه‌و به‌ده‌م كاره‌كه‌یه‌وه، باسی له گوزه‌ران و دۆخی دارایی خۆیانى بۆ ده‌كردین، نیگه‌ران بو له‌و پاره زۆره‌ى به‌ناوى باجه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرێت و پێیوایه كه ناههقانهیه.
ئه‌وه‌ى هاوكار له‌باره‌یه‌وه نیگه‌رانه، زۆرێكى تریش له‌و گه‌نجانه‌ى نیگه‌ران كردوه كه بزنس و پرۆژه‌ى بازرگانى خۆیان هه‌یه، ئه‌وان پێیانوایه باجیان زۆر لێوه‌رده‌گیرێت و ره‌چاوى دۆخ و گوزه‌رانیان ناكرێت.
باج پاره‌یه‌كه كه حكومه‌ت له هاوڵاتیانى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جۆری هه‌یه، ئه‌وه‌ى لێره‌دا بوه‌ته مایه‌ى خه‌م و نیگه‌رانى، جۆرێكیانه به‌ناوى باجی ده‌رامه‌ت. ئه‌م باجه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نكارن، ده‌بێت ساڵانه له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌یان، بڕێك پاره به حكومه‌ت بده‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه خاوه‌نى پرۆژه‌ى بازرگانى بچوكن، باس لهوهدهكهن به‌هۆی خه‌رجی كاره‌كه‌یان و بڕى ئه‌و باجه‌ى لێیان وه‌رده‌گیرێت، پاره‌یه‌كى كه‌میان وه‌كو قازانج بۆ ده‌مێنێته‌وه.
هاوکار عەبدولعه‌زیز، خاوەنی دوكانى سه‌رتاشخانه، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەهۆی کەمی نرخی ده‌لاكی لە گەرمیان بە بەراورد بە شارەکانی تر، یارمەتی ناکرێن.
گەنجێکی خاوەن پیشەی تر، جەخت لەوەدەکاتەوە بەهۆی باجەوە داهاتێکی ئەوتۆیان بۆ نامێنێتەوە.
ئارام محەمەد، خاوه‌نى سه‌نته‌رێكى راهێنانى تایبه‌ت به مناڵانى ئۆتیزمه، بۆ رادیۆی ده‌نگ باسی له‌وه‌كرد: بەهۆی باجی بەردەوام و کرێی شوێنەکە، مانگانە بڕێکی زۆر کەم پارە بۆ مامۆستاکانیان دەمێنێتەوە، له‌كاتێدا وه‌كخۆی ئاماژەی بۆكرد، چەندین خوێندکاریان بە بێ بەرامبەر وەرگرتوە.
له هه‌ر دۆخێك‌دا بێت، ده‌بێت خاوه‌نكاره‌كان باج بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه نەدانی باج دەبێتە هۆی سزا و غەرامە و رێکاری یاسایی لەلایەن دەسەڵاتدارانه‌وه.
بابا عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری باجی ده‌رامه‌تى گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: لە ئەگەری نەدانی باج لە کاتی خۆیدا، بەپێی ڕێنماییەکان ڕێژەی 10% دەچێتە سەر باجەکە. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە زۆربەی خەڵک پابەندین بە پێدانی باج.
لە عێراق 11 جۆر باج و لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 70 جۆر باج وەردەگیرێت. زۆری جۆرەکانی باج، قورسایی له‌سه‌ر كاسبكاران و له‌وێشه‌وه بۆ هاوڵاتیان دروست بوه.
ناسر حسێن، خاوەن دوکانەکانی كوتاڵفرۆشیی لە گەرمیان، له لێدوانی‌دا بۆ رادیۆی ده‌نگ، داوای کرد حکومەت باج لەسەر بازرگانان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن یارمەتیدەری هاوڵاتیان بن لەم بارودۆخە سەختەدا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌دا، به‌ڕێوبه‌رى باجی درامهتى گه‌رمیان، باس له‌وه‌ده‌كات یارمەتی زۆری باجدەران دەدەن بەپێی ڕێنماییەکان.
ئه‌و وتى: "بۆ نموونە، ئەو کەسەی باجی ئەو ساڵەی دەدات کە پێی دەوترێت تەقدیری ساڵانە، ئەگەر 10 ملیۆن بێت، ئەوا 5 ملیۆنی لێ وەردەگیرێت، ئەگەر کەسێک بۆ 5 ساڵ باجی نەدابێت، ئەوا باجی 3 ساڵی لێ وەردەگیرێت و 2 ساڵی لێخۆشبوونی بۆ دەردەکرێت".
ئەوەشی تایبه‌ت بێت به گه‌رمیانه‌وه، وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ئاماژه‌ى بۆ كرد، ئەوەیە کە 10% داشکاندن بۆ قه‌زاكان و 25%ـیش داشكاندن بۆ ناحییه‌كان له كۆی نرخی باجدا كراوه.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش، هێشتا گه‌نجانى خاوه‌نكار بڕی باجه‌كان به زۆر ده‌زانن، ئه‌وان پێیانوایه بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به كاره‌كانیان بده‌ن، ده‌بێت حكومه‌ت هاوكاریان بێت.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو ساڵە بڕیار لە کردنەوەی چاكسازی گەورانی گەرمیان دراوە و تائێستا دروستنەکراوە
-
-
هەواڵقیرتاوکردنی شەقامی پاسپۆرت لەکەلار وەستاوە و حکومەت هۆکارەکەیە
-
-
بەرنامەرێکخراوەکان چۆن دەتوانن کۆمەڵگا هۆشیار بکەنەوە؟
-
-
هەواڵگەرمیان؛ حاڵەتەکانی کوشتن زیاتر بون و خۆکوشتن و کوشتنی هەڵە کەمتر
-
-
هەواڵخوێندکارێکی پەیمانگا: بەبێ خواستی خۆمان براین بۆ ئاهەنگی بانگەشەی یەکێتی
-
زۆرترین بینراوەکان