
رادیۆی دهنگ- محهمهد مهحمود
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
ناوچەی گەرمیان وەک بەشێکی زۆری هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بە سەختی توشی وشکەساڵی و کەمبارانی بوەتەوە، کە کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دروستکردوە.
ئەم دۆخە سروشتییە، لەگەڵ بەڕێوەبردنی ناتەندروستی سەرچاوەکانی ئاو و شێوازە کۆنەکانی ئاودان، بوەتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵی، بەتایبەت گەنم و جۆ.
پسپۆڕان و جوتیاران و نوێنەرانی کشتوکاڵ بە نیگەرانییەوە باس لەم قەیرانە دەکەن و داوای چارەسەری خێرا و پاڵپشتیی حکومەت دەکەن.
هۆکارەکان و کاریگەرییەکان: گۆڕانی کەشوهەوا و بەڕێوەبردنی ئاو
ئارام شەهاب، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی کشتوکاڵ، هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم وشکەساڵییە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبونی بارانبارین دەگێڕێتەوە، کە بوەتە هۆی گەرمبونی ناوچەکە.
ئەو ئاماژە بەوەشدەدات کە بەڕێوەبردنی ناتەندروستی سەرچاوەکانی ئاو، بەکارهێنانی شێوازە کۆنەکانی ئاودان و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی ئاو، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە. "کەمی بارانبارین کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر وشکبونی خاک و کەمبونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی بەرهەم و خراپی کوالیتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان". ئارام شەهاب واى وت.
دابەزینێکی مەترسیدار لە بەرهەمدا
ستار عەلی، وتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان، ژمارە و ئامارەکانی خستەڕو کە دابەزینی بەرهەمی ئەمساڵ بەڕونی نیشان دەدەن.
"ئەگەر سایلۆی کەلار وەک نمونە وەربگرین، ساڵی پار نزیکەی 60 هەزار تەن گەنم رادەست کرا، بەڵام ئەمساڵ کەمتر لە 40 هەزار تەن بو، ئەمەش واتە بەرهەم بە نزیکەیی نیوە کەمی کردوە بەراورد بە ساڵی پار". ستار عەلی وای وت.
هەرچەندە روبەری چێنراوی گەنم لە گەرمیان لە ساڵی پاردا نزیکەی 319 هەزار دۆنم بوە و ئەمساڵ بۆ زیاتر لە 422 هەزار دۆنم بەرزبوەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە، زۆرێک لەو روبەرە نەتوانراوە بەرهەمی لێ وەربگیرێت و دواتر کەمکرایەوە بۆ نزیکەی 300 هەزار دۆنم.
قەرەبوی جوتیاران: بانگەوازێکی بەردەوام
جوتیاران، کە قوربانیی سەرەکی ئەم دۆخەن، داوای قەرەبو و پاڵپشتیی حکومەت دەکەن.
سەرکەوت عەزیز، جوتیار لە گوندی گۆبان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: "لەچاو ساڵی پێشودا بەرهەممان هەر نەبوە، بەتایبەت گوندی گۆبانی ئێمە، هەتا بێژی خراپ بوە، هۆکارەکەشی کەمبارانی و نەبارینی بارانی پێویست بوە لە کاتی خۆیدا".
ئەو ئاماژەی بەوەشدا کە "تا ئێستا حکومەت هاوکاریی نەکردوین" و داوای دابینکردنی بنەتۆوی باشتر بۆ جوتیاران دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، حسێن محەمەد، جوتیار لە گوندی نازێی گەورە، بە هەمانشێوە زیانەکانی خستەڕو: "نزیکەی جێگەی دو تەن و نیو گەنمم کردبو، زەرەرم کردبو بەبۆنەی وشکەساڵییەوە. حکومەت یارمەتی نەداوین، تەنیا کیمیاییم کڕیوە بە ملیۆنێک و چوارسەد هەزار دینار، کەچی گەنمەکەم زەرەری کرد و یەکێکیش بەرهەمی نەهێنا".
حسێن داوا لە حکومەت دەکات "یارمەتیمان بدات و قەرەبومان بکاتەوە."
ستار عەلی، وتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان، دان بهوهدا دهنێت کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە قەرەبوی ماددی بۆ جوتیاران بکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە "نوسراوێکمان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئیدارەی گەرمیان کردوە، کە تیایدا داوای نزیکەی 7 ملیار دینارمان کردوە."
ئەو بڕە پارەیە تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی بنەتۆو و ئالیک بۆ دابەشکردن بەسەر جوتیاران و خاوەن ئاژەڵەکان، هەروەها بۆ کڕینی ئامێری پێشبینیکردنی کەشوهەوا.
رێنمایی و چارەسەرەکان: رۆڵی حکومەت و جوتیاران
پسپۆڕی کشتوکاڵ، ئارام شەهاب، پێشنیازی چەند رێکارێک دەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە ساڵانی داهاتودا.
ئەو داوا لە جوتیاران دەکات کە سیستەمی ئاودانی زیرەک بەکاربهێنن کە ئاوی کەمتر بەکاردەهێنێت، هەروەها ئەو بەرهەمانە بچێنن کە گونجاون بۆ ناوچە وشکەکان، وەک نۆک و جۆ. "پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و رێگرتن لە بەفیڕۆدانی یەکێکی دیکە لە خاڵە گرنگەکانە". ئارام شەهاب واى وت.
لە کۆتاییدا، شەهاب جەخت لەسەر رۆڵی حکومەت دەکاتەوە: "حکومەت دەبێت ڕۆڵێکی سەرەکی هەبێت لە پاراستن و پشتگیریکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و دابینکردنی بیمەی کشتوکاڵی بۆ پاراستنی داهاتی جوتیاران لەبەرامبەر زیانەکانی وشکەساڵی." هەروەها پێویستە حکومەت پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەبێت بۆ وەرگرتنی یارمەتی و زانیاریی پێویست.
دۆخی وشکەساڵی لە گەرمیان وایکردوە کە کەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران روبەڕوی قەیرانێکی قوڵ ببنەوە، ئهوهى خهمهكه زیاتر دهكات، ئهوهیه كه هیچ گرهنتییهك نییه كه حاڵهتهكه ساڵانى داهاتوش دوباره نهبێتهوه، بۆیه پێویست دهكات جوتیاران و پسپۆڕان و حكومهت و تهنانهت رێكخراوه جوتیاریی و كشتوكاڵییهكانیش، خهمێكى ئهم بواره بخۆن و بهگرتنهبهرى رێگهچارهى نوێ، ههوڵی كهمكردنهوهى لێكهوتهكان بدهن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى دامهزراندنى فهرمانبهر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى ههندێك له ناحیهكانى گهرمیان له قهزاكان زهوى وهردهگرن
-
-
هەواڵنوسینگهى پاسپۆرتی گهرمیان: رۆژانه دهتوانین نزیكهى 100 پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپ بكهین
-
-
هەواڵلهسهر مهرهزهکردن 7 جوتیار لەگەرمیان دراون به دادگا
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: دروستکردنی خانی ئاژەڵان لە دیاردەش دەرچوە
-
زۆرترین بینراوەکان