
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
كچان و ژنان و چالاكوان له گه‌رمیان، به نیگه‌رانییه‌وه باس له كه‌مى به‌شدارى كچان له كارى رێكخراوه‌یی دا ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شى ده‌به‌ستنه‌وه به تێڕوانى كۆمه‌ڵگه بۆ بواره‌كه له‌گه‌ڵ زاڵبونى دابونه‌ریتى كۆن و هه‌روه‌ها كێشه‌ى مادیی.
گه‌رمیان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى كه كارى رێكخراوه‌یی تاڕاده‌یه‌ك تیایدا چالاكه، به‌ڵام ئه‌م چالاكییه به زۆریی یه‌ك ره‌نگانه‌یه و كه‌متر ره‌گه‌زی مێی تێدا ده‌بینرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆ؟
کەمبونی بەشداریی و نەبونی پاڵپشتی
كچان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێك له كێشه‌كه په‌یوه‌سته به خودی رێكخراوه‌كانه‌وه.
فێنك حه‌سه‌ن، كچێكى دانیشتوى ناحیه‌ى رزگارییه، باس له‌وه‌ده‌كات رێكخراوه‌كان له پلان و به‌نامه‌ى خۆیان لایان داوه ئه‌مه وایكردوه كچان كه‌متر به‌شدارى كارى رێكخراوه بكه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
چالاكوانانى بوارى ژنان له گه‌رمیان، ئه‌گه‌رچی ئاماژه به به‌شداریی و بونى ژنان ده‌كه‌ن له كارى رێكخراوه‌یی، به‌ڵام وه‌كخۆیان ده‌یڵێن رێژه‌كه له جێگه‌ى تموحى ئه‌واندا نییه.
شه‌یما جه‌مال، چالاكوانى بوارى ژنان له گه‌رمیان ده‌ڵێت، ژنان و كچان له گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌ك به‌شدارییان هه‌یه، به‌ڵام به‌و شێوه به‌رفراوانه نیه.
دیوێكى تر‌ى كێشه‌كه: لایه‌نی دارایی
لایه‌نى دارایی، یه‌كێكى تره له‌و هۆكارانه‌ى كه بۆ شه‌رحی حاڵی كه‌می به‌شدارى ژنان له كایه‌ى مه‌ده‌نییدا له گه‌رمیان باس ده‌كرێت.
هه‌یفا مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى شۆخ له گه‌رمیان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه زۆرجار كچان ده‌یانه‌وێت هاتنه ده‌ره‌وه‌یان بۆ بژێوى ژیانیان بێت.
ئه‌و، نه‌بونى پاڵپشتى مادى بۆ رێكخراوه‌كان له گه‌رمیان به یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانى سستى به‌شداریی كچان ده‌زانێت "زۆربه‌ى رێكخراوه‌كان له گه‌رمیان پاڵپشتى مادییان نیه، بۆیه كچانیش كه ده‌چنه كارێكه‌وه پێویستیان به‌وه‌یه موچه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ بژێوى ژیانیان".
زاڵبونی دابونەریت و تێڕوانینی کۆمەڵگا
له پاڵ ئه‌و هۆكارانه‌ى باسكراون، هۆكارێكى دیكه هه‌یه كه ره‌نگه كه‌متر باس بكرێت، به‌ڵام له هه‌مو هۆكاره‌كانى تر كاریگه‌ر تره، ئه‌ویش لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى و دابونه‌ریته.
فێنك حه‌سه‌ن، پێىوایه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆ به‌شدارى نه‌كردنى كچان له كارى رێكخراوه‌یى، ئه‌وه‌یه كه تۆمه‌تى ئه‌خلاقیان بۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به هۆكارى زاڵبونى دابونه‌ریت به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا.
ئه‌م بۆچوونه‌ى فێنك، چالاكوانانى ژنانیش جه‌ختى لێده‌كه‌نه‌وه. شه‌یما جه‌مال، پێیوایه ئاسته‌نگى كلتورى كۆمه‌ڵگا وایكردوه به شێوازێكى ناته‌ندروست له كارى رێكخراوه‌ى تێبگه‌ن.
چی بكرێت؟
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاسته‌نگی و گرفتانه‌دا، پرسیاری جیدیی ئه‌وه‌یه: چی بكرێت؟ چۆن كچان تێكه‌ڵ به‌م بواره بكرێن؟
شه‌یما، كه چالاكوانى بواره‌كه‌یه، پێىوایه پێویسته به هه‌موانه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، كه دیمه‌نێكى جوان و كارى باشى رێكخراوه‌كان نیشانى كۆمه‌ڵگا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌شدارى كچان له كارى رێكخراوه‌ى به‌رزبكرێته‌وه.
لاوازیی به‌شداریی ژنان له كارى رێكخراوه‌ییدا، كێشه نییه، به‌ڵكو قه‌یرانه، چونكه دوربونى نیوه‌ى كۆمه‌ڵ له پرس و بابه‌ته جیدییه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگا و به‌شداریی نه‌كردن له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا، هه‌م واده‌كات كێشه‌كان به فیعلی چاره‌سه‌ر نه‌بن، هه‌میش رۆڵی ژنان له كۆمه‌ڵدا بكاته رۆڵێكى په‌راوێزیی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو بەنداوەی 16 ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد بڕیارە ئەمساڵ تەواوبکرێت
-
-
هەواڵچارهنوسى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
زۆرترین بینراوەکان