
عەلی نادر
لە چەند رۆژی رابردودا لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانیی کەلار لە رێی رادیۆی دەنگەوە رایگەیاندبو: "هیچ نه‌مامێكى قه‌زاكه به ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌چێنراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌زمونى بوه و تاقیمانکردوەتەوە کە زانیومانه ده‌گونجێت بۆ ناوچه‌كه، ئه‌وكات چاندومانه."
ئێمە بە پێی ئەزمونی خۆمان و ئەو توێژینەوە زانستییانەی لە رابردودا خوێندومانەوە و بە پشتبەستن بەو شارەزایییە کەمە و خاکەڕایەی لەسەر داری کنار و ئەلبیزا کۆمان کردوەتەوە، گەیشتین بەم ئەنجامانەی خوارەوە:
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كنار ئه‌وه‌یه شاڕه‌گه‌كه‌ی به ستونی بۆ قوڵایی زه‌وی رۆ ده‌چێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ره‌گی داری ئه‌لبیزایه كه ئاسۆیی گه‌شه ده‌كات و ده‌بێته هۆی تێكدانی زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
كنار یه‌كێكه له داره دڕکاویه‌كان كه توانایه‌كی ئێجگار به‌هێزیان به‌رامبه‌ر بێئاوی و وشكه‌ساڵی هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا داری ئه‌لبیزا به‌رگه‌ی بێئاوی زۆر ناگرێت. هه‌روه‌ها له كاتی بێئاوی یان كه‌مئاویدا داری ئه‌لبیزا زۆرترین گه‌ڵا ده‌وه‌رێنێت و ده‌بێته هۆی پیسبونی ژینگه و مایه‌ی سه‌رێشه بۆ پاككه‌ره‌وه‌كانی ناو شار.
بڕێكی زۆر كاربۆهایدراتی خه‌زنكراو له ره‌گه‌كاندا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ توانای زۆری بوژاندنه‌وه و به‌رگه‌گرتن له كناردا. كنار توانای چاكبونه‌وه‌ی له هه‌ر جۆره زیانێك هه‌یه كه به‌ر جه‌سته‌ی بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر زیانه‌كه ئاگریش بێت، به‌ڵام داری ئه‌لبیزا زۆر لاوازه و هه‌ر پاش شكاندنه‌وه‌ی له ناو ده‌چێت.
هه‌مو جۆره‌كانی كنار توانای خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمای به‌رزدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌و بیابانانه‌یشدا گه‌شه ده‌كه‌ن كه ساڵانه 50 تا 300 ملم بارانیان لێ ده‌بارێت.
كنار به‌كار دێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خۆراك و به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاده و خۆراكی ئاژه‌ڵ و چاره‌سه‌ری سروشتی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاڕه‌گێكی ستونیی هه‌یه، بۆ جێگیركردنی ئه‌و گرد و یاڵانه‌ی كه له لم و مادده خزه‌كان پێك هاتون به كار دێت، به‌ڵام داری ئه‌لبیزا ره‌گه‌كه‌ی ئاسۆیییه، به كه‌مترین به‌ركه‌وت به لادادا ده‌كه‌وێت.
به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه تا دێت رێژه‌ی شۆره‌كات له خاكدا زیاد ده‌كات، كنار به‌رگه‌ی بارودۆخه سه‌خته‌كانی وه‌ك وشكه‌ساڵی و گه‌رما و زیادبونی شۆره‌كات ده‌گرێت.
گه‌ڵای كنار دژه به به‌كتریا به كار دێت، ئه‌مه جگه له به‌ری داره‌كه كه وه‌ك خۆراك به كار دێت. هه‌روه‌ها گه‌ڵای داره‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئالیكی ئاژه‌ڵه.
له هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا بۆ پاراستنی شار له گه‌رما و گه‌رده‌لولی بیابانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه كاره‌ساته ژینگه‌یییه‌كان، داری كنار به ده‌وری شاره‌كاندا ده‌ڕوێنرێت، به‌هێزیی داره‌كه وا ده‌كات به‌رگه‌ی توندترین با و ره‌شه‌بای به‌هێز بگرێت، به‌ڵام داری ئه‌لبیزا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به كار نایه‌ت، چونكه پاش ماوه‌یه‌ك به‌شی سه‌ره‌وه‌ی داره‌كه قورس ده‌بێت و به بایه‌كی به‌هێز به لادا ده‌كه‌وێت.
لقه دڕکاویه‌كانی كنار وه‌ك په‌رژێن له دروستكردنی باخچه‌دا به‌كار دێت. كۆته‌ره‌ی كنار سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی سوته‌مه‌نییه، به‌هۆی به‌هێزییه‌كه‌یه‌وه بۆ زۆر مه‌به‌ست، وه‌ك كۆڵه‌كه، قاچی قه‌نه‌فه و هه‌رزاڵه، دارده‌ست، كاریته، ده‌رگا و، چه‌نجه‌ره و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دی به‌كار دێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌هۆی ره‌قی و قورسییه‌كه‌یه‌وه به‌رامبه‌ر به مۆریانه به‌رگرییه‌كی سه‌یری هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا به پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئه‌لبیزا به دار هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵکو ده‌وه‌نه و زیاتر بۆ خۆراکی ئاژەڵ بەکار دێت.
بونی رێژه‌یه‌كی زۆر فسفۆرله ره‌گی كناردا وا ده‌كات زه‌وییه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌پیت بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و زه‌وییه‌ی لاواز بێت، به‌هۆی كناره‌وه به‌هێز ده‌بێت.
كنار سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی خۆراكی مێشه‌نگه، ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له گوڵی كنار به‌رهه‌م دێت به یه‌كێك له هه‌نگوینه به‌تامه‌كانی دنیا داده‌نرێت، جگه له‌وه‌یش كنار ساڵانه دو جار گوڵ ده‌كات. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه به‌م دواییه بڵاو بوته‌وه، یه‌ك دار كناری پێگه‌یشتو توانای دابینكردنی سێ كیلۆ هه‌نگوینی هه‌یه.
ئەگەر لە ماوەی پەنجا ساڵدا تەنیا یەک جار کارەساتێکی سروشتی وەک رەشەبای بەهێز، یان لافاوی وێرانکەر رو بدات، ئەوا ئەگەری هەیە زۆرینەی داری ئەلبیزاکان بەرگەی ئەو بارودۆخە نەگرن، بەڵام یەکێک لە جیاکەرەوەکانی کنار بۆ روبەوبونەوەی ئەو جۆرە بارودۆخانەیە. ئەوکات رەنگە کەوتنی ئەلبیزاکان زیانی کارەساتەکە دو هێندە بکەنەوە.
لەکۆتاییشدا ئەم وێنەیەی خوارەوە، وێنەی داری ئەلبیزایەکە لەنێوان دو دار کناردا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهگهرمیان خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی چینی زیاد ده‌كات
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان وەڵامی نیگەرانیی هاوڵاتیان له‌باره‌ى دره‌نگ گه‌یشتنه سه‌ر روداوه‌كان دەداتەوە
-
-
هەواڵبۆچی شارەوانی سەرئاو لە پارکە خێزانییەکاندا دروست ناکات؟
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گه‌رمیان: داواى قەرەبومان کردوە بۆ جوتیارانی زیانمەند و وەزارەت وەڵامی نەداوینەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی خانەقین لەوبەری سیروان زەوییان پێدەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان