
رادیۆی دهنگ- زریان محهمهد
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
لە گۆشەیەکی ئارامی نوسینگەکەیدا، لەنێو کۆمەڵێک کتێب و نەخشەی جوگرافیدا، د. دڵپاک ئەحمەد حەمەئەمین جێی گرتوه.
ئهو كه سەرۆکی بەشی جوگرافیایه لە زانکۆی گەرمیان، هاوكات یەکێکیشە لەو دەنگە زانستییانەی کە هەوڵ دەدات هاوارێک بۆ رزگارکردنی ژینگەی کوردستان بەرز بکاتەوە؛ هاوارێک کە زۆرجار لەنێو بێباکیی دامەزراوەکاندا ون دەبێت.
گەشتی ئەو لەم بوارەدا لە ساڵی 2009ـةوة دەستیپێکرد، کاتێک وەک یەکەمی بەشەکەی لە زانکۆی سلێمانی دەرچو. ئەمە سەرەتایەک بو بۆ خولیایەکی قوڵتر، خولیایەک کە بردییە قۆناغەکانی ماستەر و دکتۆرا.
ئهو بوارهیشی وهكو پسپۆڕی وهریگرت، "ژینگە و مەترسییەکانی" بو، ئهوهیشی كه پاڵی پێوهنا ئهو ئالهنگارییانهیه كه ژینگه روبهڕوى دهبێتهوه.
هاوارێک بۆ بۆشایی!
جەنگی د. دڵپاک و هاوکارەکانی، جەنگێکی ئاسان نییە. ئەوان كاتێكى زۆر لە تاقیگەکان و مەیدانە سەختەکاندا بەسەر دەبەن، داتا کۆدەکەنەوە، شیکاری دەکەن و دواجار دەرەنجامی توێژینەوەکانیان دەخەنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام وەکخۆی باسی دهكات، بەدەمەوەچونێکی پێویست بۆ کارەکانیان نییە.
دهڵێت: زۆرجار هەست دەکەین تەنها کارێکمان کردوە بۆ ئەوەی لەسەر رەفەکان تۆزیان لێ بنیشێت.
ئهوهیشی زیاتر ئهو نیگهران دهكات، راوێژنهكردنه بهوان وهكو پسپۆڕان، بۆنمونه بە نیگەرانییەوە باس لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون دەکات کە بەبێ راوێژی پسپۆڕان دروستکراون و بهوتهى خۆیشی بونەتە هۆی کارەساتی ژینگەیی.
لهوبارهوه دهڵێت: "کاتێک دەرەنجامی توێژینەوەیەک پشتگوێ دەخرێت، باجەکەی تەنها ماددی نییە، بەڵکو باجێکی مرۆیی و ژینگەیی قورسە کە نەوەکانی داهاتوش دەیچێژن".
شکاندنی بەربەستە نەبینراوەکان
لەنێو ئەم جەنگە زانستییەدا، د. دڵپاک روبەڕوی بەرەیەکی دیکەش بوەتەوە: بەرەی کۆمەڵایەتی. وەک خانمێک لە بوارێکدا کە زۆرجار کاری مەیدانیی قورسی دەوێت، ئەو بەربەستی زۆری بڕیوە. بە متمانەیەکەوە کە لە ساڵانێکی دورودرێژی خۆڕاگرییەوە سەرچاوەی گرتوە، دەڵێت: "هەرگیز خۆمم بە کەمتر لە رەگەزی بەرامبەرم نەزانیوە، باوەڕم بە تواناکانی خۆم هەبوە و دەمزانی ئەگەر ژن بیەوێت، دەتوانێت کاری گەورە بکات".
بەڵام ئەو دان بەو راستییەشدا دەنێت کە قسە و قسەڵۆکی کۆمەڵایەتی و نەبونی پشتیوانیی خێزانی، دەتوانێت ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم زۆرێک لە ژناندا. دةلَيَت: هەندێکجار ژنەکە خۆی کەمتەرخەمە، هەندێکجاریش ژینگەکە یارمەتیدەر نییە، بەڵام پێویستە ئێمە نەوەستین، دەبێت ئەو بەربەستانە بشکێنین.
ئاستەنگی دارایی: کاتێک زانکۆکان بێدەنگ دەبن
یەکێکی تر لەو کێشانەی ورەی توێژەرانی روخاندوە، نەبونی بودجەیە. د. دڵپاک ئاشکرای دەکات: لە ئێستادا زانکۆکان پاداشتی توێژینەوەکانیان راگرتوە، ئەمەش وا دەکات زۆرێک لە توێژەران واز لە کارەکانیان بهێنن.
وتى: توێژینەوەیەک کە پێویستی بە پشکنینی تاقیگەیی و گەشتی مەیدانی هەبێت، تێچوی زۆرە، کاتێک توێژەر ناچار بێت لە گیرفانی خۆی خەرجی بکات، چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت؟
بانگەوازێک بۆ داهاتو
د. دڵپاک تەنها سکاڵا ناکات، بەڵکو بانگەوازیشی ههیه، ئەو داوا دەکات میدیاکان رۆڵی کارای خۆیان ببینن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، خێزانەکان هان بدەن پشتیوانیی کچەکانیان بن، زانکۆکانیش سیستەمێکی رون و دادپەروەرانە بۆ پشتیوانیکردنی توێژەران دابنێن.
پێیشیوایه ئهگهرچی رێگاكه سهخته، بهڵام سهرباری ئهوه نابێت بێ ئومێد بین "نابێت نائومێد بین، رێگاکە سەختە، بەڵام گەیشتن بە ئامانج شایەنی هەمو ماندوبونێکە، کۆمەڵگە بە هەردو رەگەزەوە پێشدەکەوێت، توانای ئێمە وەک ژن، هێزێکی گەورەیە کە دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات".
د. دڵپاک ئەحمەد، نمونەی ئەو ژنە خۆڕاگرەیە کە لەنێو هەمو ئاستەنگەکاندا، هێشتا چرای توێژینەوەی زانستی بە داگیرساوی راگرتوە، بەو هیوایەی رۆژێک روناکییەکەی بگاتە چاوی ئەوانەی بڕیار بەدەستن، پێش ئەوەی كات درەنگ دابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاررۆڵی حكومهتی خۆجێی گهرمیان له پاراستنی ئاسایش و تهندروستی و ئارامی گشتی
-
-
وتاربەکارهێنانی بەدوەکانی سوریا وەک بریکار لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە
-
-
هەواڵ20 مێگاوات کارەبا کە لە هاویناندا دەدرا بە گەرمیان بڕدرا
-
-
هەواڵدانیشتویەکی پرۆژەی لانە سیتی: کۆمپانیا بێئاوی کردوین
-
-
راپۆرتکۆڕنیشی کەلار؛ کۆڕنیشی ناکۆکییەکان
-
زۆرترین بینراوەکان