د. هیوا ره‌شید*
مامۆستا له به‌شی یاسا/ زانكۆی گه‌رمیان
یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا حكومیه‌كان بریتیه له پاراستنی سیسته‌می گشتی، سیسته‌می گشتی به كورتی ده‌كرێت پێناسه‌ی بكه‌ین به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی كۆمه‌ڵگا، كه ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌ندروستی و هی تریش بێت. واته بریتیه له كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگا. سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆك یاخود ره‌گه‌زه‌كانی سیسته‌می گشتی، زیاتر باس له سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ده‌كرێت، كه بریتیه له ئاسایشی گشتی و ته‌ندروستی گشتی و ئارامی گشتی، وه له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌كرێت بابه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی تریش بخرێته چوارچیوه‌ی ره‌گه‌زه‌كان وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ژینگه‌یه‌كان.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به رۆڵی حكومه‌ت به گشتی و حكومه‌تی ناوچه‌یی بۆ نمونه بكه‌م له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له پاراستنی سیسته‌می گشتی. سه‌ره‌رای ده‌ستخۆشی بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجی بخه‌مه سه‌ر به‌ڕاستی نیگه‌رانیه به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا بونی هه‌یه و په‌یوه‌سته به سیسته‌می گشتیه‌وه كه وه‌ك باسمان كرد ئه‌م سیسته‌مه كرۆكی كۆمه‌ڵگه و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌كی هاوڵاتیه، بۆیه یاسا ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كان هه‌میشه جه‌خت له سه‌ر پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌كه‌نه‌وه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می گشتی، بۆیه ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیه‌كانیش به پێی یاسا به‌رپرسن له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان.
لێره‌دا ده‌مه‌ویت ئاماژه به‌چه‌ند پرسێك بكه‌م له چوارچێوه‌ی سیسته‌می گشتی له‌م ناوچه‌یه، بۆ نمونه له‌م سنوره له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبیل بونی هه‌یه، ئه‌م ئۆتۆمبیلانه خاوه‌ن هیچ سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی نین، بۆیه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌یان كڕیوه و به‌كاری ده‌هێنن له به‌رئه‌وه‌ی نرخی گونجاوه، به‌ڵام لێره ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه، نه‌بونی به‌ڵگه و بنه‌مای یاساییه بۆ سه‌لماندنی خاوه‌ندارێتی، واته ئه‌گه‌ر له سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه گشتیه‌كانی كه‌لار بۆ نمونه بوه‌ستیت له ماوه‌ی نیو كاتژمێر بۆ نمونه ره‌نگه ده‌یان ئۆتۆمبیڵ تێپه‌ڕببن به‌بێ ژماره و ساڵنامه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه له چه‌ند رویه‌كه‌وه، له هه‌موی گرنگتر له روی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا، چونكه كاتێك روداوێك یان تاوانێك به‌م ئۆتۆمبێله روبدات یان ئۆتۆمبێله‌كه تێوه‌بگلێت به تاوانێك ئه‌وه لێره‌وه كێشه و مه‌ترسیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، چونكه به‌ئاسانی ناتوانرێت تاوانبار بدۆزرێته‌وه.
ده‌بێت حكومه‌ت چیتر رێگه نه‌دات به‌لێشاو ئۆتۆمبێلی كوالێتی خراپ و مه‌ترسیدار و بێ سه‌ره‌تا بخرێنه بازاڕه‌وه
له‌لایه‌كی تر ئه‌م ئۆتۆمبێلانه كه‌متر مه‌رجی سه‌لامه‌تیان تێدایه وه‌كو پێشتیریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریم ئه‌مه‌ی راگه‌یاندوه، چونكه زۆربه‌یان بڕاونه‌ته‌وه یان ده‌ستكاری كراون. له لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌م دوایانه‌دا ده‌بینین زۆربه‌یان یان به‌شێكی گرنگیان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ن كه بێ سه‌ره‌تان، ره‌نگه هۆكاری تر جگه له نه‌بونی مه‌رجی توند‌و تۆڵی و سه‌لامه‌تی ئه‌وه‌بێت كه زۆربه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه ئێستا به ده‌ست گه‌نج و هه‌رزه‌كارانن و ئه‌وانیش زیاتر ئاره‌زوی خێرا لێخوڕین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئۆتۆمبێلانه خۆیان خێرایان زیاتره، وه له لایه‌كی تر له به‌ر هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی گه‌نجان ده‌یكڕن.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی تێبینیم كردوه جگه له نه‌بونی ساڵانه، زۆرجار وه‌ك باسم كرد ئه‌وانه‌ی شۆفێری ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ن ته‌نانه‌ت خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێریش نین. بۆیه زۆربه‌مان ده‌بینین چه‌ندین جار رویداوه كه چۆن به خێرای لێده‌خوڕن و به‌چه‌ندین شێواز سه‌رپێچی یاسا و رێنمایه‌كانی هاتوچۆ ده‌كه‌ن. بۆیه خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می و ده‌ست شلكردن له لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌تایبه‌ت پۆلیسی هاتوچۆ وای كردوه خه‌ڵكی توشی زه‌ره‌ری گیانی و مادی و ته‌نانه‌ت نا ئارامی ده‌رونی ببنه‌وه به‌هۆی ئه‌م جۆره له ئۆتۆمبێلانه به‌تایبه‌تی، بۆیه پێویسته زیاتر رێككاری پێویست بگیرێته به‌ر له لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌م دۆخه بكرێت، وه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت به‌رپرسان و كومپانیای حزبیش ده‌بێت له‌م دۆخه‌دا رۆڵی ئه‌رێنیان هه‌بێت له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، چیتر رێگه نه‌ده‌ن به‌م جۆره به‌لێشاو ئۆتۆمبێلی كوالێتی خراپ و مه‌ترسیدار و بێ سه‌ره‌تا بخه‌نه بازاڕه‌وه، وه هاوڵاتیانیش ده‌بێت ئاگاداربن و پاره و سه‌ره‌وه‌تی خۆیان نه‌ده‌ن به‌م ئۆتۆمبێلانه كه سه‌لامه‌ت نیه بۆ ژیانی خۆیان. بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه یاسایه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه و به‌شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه و پیشه‌یانه.
بابه‌تێكی تر بریتیه له ته‌ندروستی گشتی، ده‌بینین ئێستا دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌یه به‌تایبه‌ت له نێو گه‌نجان، ئه‌ویش خواردنه‌وه گازیه وزه به‌خشه‌كانه، كه چه‌ندین جار خۆم مناڵی خوار ده ساڵانم بینیوه كه ئه‌و جۆره خواردنه‌وه وزه به‌خشانه ده‌خواته‌وه، زۆربه‌ی ماركێته‌كان به ئاره‌زوی خۆیان ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه ده‌فرۆشن به‌مناڵان، بۆیه ئه‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه كه پێویسته حكومه‌ت و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روبه‌ڕوی بێته‌وه، چونكه وه‌ك پزیشكان باسی ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره خواردنه‌وه وزه به‌خشانه زیانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی هه‌یه، بۆیه پێویسته رینمای بدرێت به بازاڕ و ماركێته‌كان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك لانی كه‌م ئه‌م خوارنه‌وانه نه‌فرۆشن به مناڵی خوار 16 ساڵ، وه‌كچۆن له سه‌رقوتوه‌كه نوسراوه كه بۆ خوار 16 ساڵ گونجاو نیه، ته‌نانه‌ت پزیشكان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ته‌مه‌نی سه‌روی 18 ساڵیش ناتدروسته.
نه‌بونی هۆشیاری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و به‌دوادانه‌چون، بۆ خۆی پێشێله بۆ بنه‌ماكانی به‌رپرسیارێتی یاسایی حكومه‌ت
له لایه‌كی تر به‌كارهێنانی ڤه‌یپ و بڵاوبونه‌وه‌ی نێرگه‌له هه‌مو سوچ و كافتریایه‌ك به‌ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانیه، ئه‌وه‌ی تێبینیم كردوه به‌داخه‌وه جگه‌ره له قوتابخانه و زانكۆكانیش بڵاوه. بۆیه هه‌مو ده‌زگاكان پێویسته هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وامیان هه‌بێت چونكه ئه‌م ره‌فتارانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی و به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان، نه‌بونی هۆشیاری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و به‌دوادانه‌چون بۆ ئه‌م مه‌ترسیانه بۆ خۆی پێشێله بۆ بنه‌ماكانی به‌رپرسیارێتی یاسایی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندار.
بابه‌تی كۆتایی په‌یوه‌سته به ئارامی گشتی. به‌ڵی له ئێستادا سه‌ڕه‌ڕای بونی چه‌ندین هه‌وڵ كه جێگای ده‌ستخۆشیه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئێمه‌ی هاوڵاتی هه‌ست به ئازارێكی ده‌رونی ده‌كه‌ین به‌هۆی بونی ژاوه‌ژاوی ماتۆڕ و مۆلیده‌كان، لێره‌دا ده‌مه‌ویت باسی بونی ژماره‌یه‌كی زۆری ماتۆر بكه‌م له سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان، ئه‌م ماتۆڕانه زۆرینه‌یان لایتیان لێكراوه‌ته‌وه و به‌ده‌ست هه‌رزه‌كار و گه‌نجانه‌وه‌ن به خێرای زۆر و ده‌نگی بڵندنی ئه‌كسۆزه‌كانیان بونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ شۆفێران وپیاده‌ڕۆه‌كان. ئه‌م ره‌فتارانه پێویسته سنورێكی بۆ دابنرێت، راسته گه‌نجان وزه‌یان تێدایه حه‌ز له هه‌ندێك سه‌ركێشی و كێبڕكێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌كریت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌م چالاكیانه دابنێت، ناكرێت له سه‌ر شه‌قامی گشتی ئه‌م سه‌رپێچیانه بكرێت كه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆیان و خه‌ڵكیش، سه‌ڕه‌ڕای نائارامی ده‌رونی بۆ هه‌موان. بۆیه ده‌بینین به‌داخه‌وه چه‌ندین روداوی هاتوچۆ له‌ئێستا روده‌ده‌ن به هۆی ئه‌م جۆره ماتۆڕانه‌وه كه زیانی گه‌وره‌ن بۆ سیسته‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.
له كۆتایدا ئاماژه به پرسی ژینگه‌ی ده‌كه‌م كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له سیسته‌می گشتی و په‌یوه‌سته به ره‌گه‌زه‌كانی تری سیسته‌می گشتیش وه‌كو ئاسایش و ئارامی و ته‌ندروستی گشتی، بۆیه پێویسته داموده‌زگا حكومیه‌كان كاری جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی و به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت پابه‌ندبن به یاسا و رێنمایه ژینگه‌یه‌كان. بۆ نمونه پابه‌ندبون به یاسا و رێنمای تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه له لایه‌ن كارگه‌كان وه‌كو كارگه‌ی ئاسن، یان چالاكیه نه‌وتیه‌كان، یان مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان كه ئه‌وانیش وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد كه رێز له مه‌رج و رێنمایه ژینگه‌یه‌كان ناگرن وه‌ك پێویست، بۆیه هه‌مو پێشێلكاریه‌كی یاسا و رێنمایه ژینگه‌یه‌كان مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و مافی گشتی هه‌یه، بۆیه نابێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌وه‌نده نه‌رمی بنوێنن، له كاتێكدا پاڵپشتی و ده‌سه‌ڵاتی یاساییان پێدراوه. بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به تایبه‌ت له ئاستی حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان، توندتر له‌م پرسانه هه‌نگاو بنێن و رێككاری یاسایی توندتر بگرنه به‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی، له رێگای پاراستنی سیسته‌می گشتی. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر و ماڵ و بیركردنه‌وه و ده‌رونمان سه‌لامه‌ت و ئاسوده بێت.