
رادیۆی دەنگ- محەمەد مەحمود
پڕۆژەی کۆڕنیشی کەلار کە بڕیاربو ببێتە شاكارى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له كه‌لار و شاره‌كه بباته قۆناغێكى دیكه‌ى ئاوه‌دانییه‌وه، لە دۆخێکی نادیاردا راوەستاوە. به‌هۆی پڕۆژه‌كه‌وه ململانێ لە نێوان کۆمپانیاکە و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەو و لم و جوتیارانی سنورەکەدا دروستبوە، حكومه‌تیش خۆی بێده‌نگ كردوە و هیچ ناڵێت.
پڕۆژەى كۆڕنیشی كه‌لار گه‌وره و به‌رفراوانه و به‌سه‌ر 6 زۆندا دابه‌ش بوە و كه‌دواتر زۆنێكى تریشی بۆ زیاد كرا، به‌ڵام تائێستا ته‌نها له زۆنی دوه‌مدا كاره‌كانى ده‌ستى پێكردوە. ئه‌م به‌شه‌یان له‌لایەن "کۆمپانیای مارێنا"وە جێبەجێ دەکرێت، پرۆژه‌كه‌ش تێكه‌ڵه‌یه "میكس" كه خۆی له دروستكردنى بڕگه‌ى خزمه‌تگوزاریی وه‌كو کۆڕنیش و باخچه و هه‌روه‌ها دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون و پرۆژه‌ى بینای بازرگانییدا ده‌بینێته‌وه.
له‌م زۆنه‌دا ده‌ست به چاككردنى زه‌ویه‌كه و دروستكردنى بیناكان كراوە كه به خه‌ڵكى ده‌فرۆشرێن و كێشه‌ى تێدا نییه، به‌ڵام كێشه‌كه له به‌شى کۆڕنیشه‌كه‌یدایه كه كۆمپانیاكه له بری پێدانى ئه‌و زه‌ویانه بۆ یه‌كه و بینا بازرگانییه‌كان، ده‌بێت بۆ شاره‌وانى دروستی بكات.
کۆڕنیشه‌كه له‌م ماوانه‌ى دواییدا له چاو پێشتردا كاركردن تیایدا چوبوە پێشه‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردو كۆمپانیای جێبه‌جێكار رایگه‌یاند پرۆژه‌كه راده‌گرێت، چونكه رێگری هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ى جۆری رێگرییه‌كه رون بكاته‌وه.
جوتیاران: زەرەرمەندی یەکەم ئێمه‌ین
لە زۆنەکانی یەک، دو و سێی روباری سیروان، نزیکەی 300 جوتیار بژێویی ژیانیان لەسەر ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەیە کە بە ئاوی سیروان تێر دەبن، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ئاو لەسەر باخ و بەرهەمەکانیان دەبڕدرێت.
لە زۆنی یەکدا و نزیک به "گردەگۆزینە"، زیاتر لە 120 جوتیار خاوەنی باخی بەرین و چەندین جارە روبەڕوی کێشەی بێ ئاوی دەبنەوە.
له چلەی هاویندا بۆ ماوەی 12 رۆژ باخەکانمان بێ ئاو بون
عەبدوڵڵا مەجید، یەکێک لە نوێنەرانی جوتیارانی ناوچەکە و خاوەنی سێ دۆنم باخی بەری، بە نیگەرانییەوە بە رادیۆی دەنگی وت: "ئەمە چەندین جارە ئاومان لێ دەبڕن، لە چلەی هاویندا بۆ ماوەی 12 ڕۆژ باخەکانمان بێ ئاو بون، لە کاتێکدا کە میوەکانمان پێگەیشتون و پێویستیان بە ئاوە، لێیان بڕیون، ئەمە زەرەرێکی گەورەیە و خوا قبوڵی ناکات".
كۆمپانیای مارینا: كارگه‌یه‌كى چه‌و و لم به‌رپرسه
کۆمپانیای جێبەجێکار پەنجەی تۆمەت بۆ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەو و لم (کەسارە) درێژ دەکات کە دەکەوێتە ئەودیوی روبارەکەوە و به‌وته‌ى خۆی بەربەست بۆ کارەکانیان دروست دەکات.
هۆشمەند عوسمان، بەڕێوەبەری پڕۆژەی مارێنا، بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە کارگەیەکی بێ مۆڵەت لەوبەری روباری سیروانەوە دەستکاریی رێڕەوی ئاوەکەی کردوە، بەپێی بڕیاری حکومەت، هیچ کەسێک بۆی نییە بچێتە ناو حەره‌می روبار و رێڕەوەکەی بگۆڕێت.
وتیشی: ئەو کارگەیە بە ئەنقەست ئاوەکەی پاڵناوەتە لای کۆڕنیشەکەی ئێمە تاکو کارەکانمان بوەستێنێت، چونکە داوای قەرەبویەکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی شوێنەکەی چۆڵ بکات. ئێمە ئامادە نین قەرەبوی کارگەیەکی بێ مۆڵەت بکەینەوە.
سەبارەت بە گلەیی جوتیاران، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مارێنا وتی: جوتیاران پێنج کیلۆمەتر لە ئێمەوە دورن و خۆمان رێڕەوی ئاومان بۆ چاککردون، هەر کێشەیەکیان هەبێت لە خزمەتیانداین، ئەگەر ئاویان پێناگات، هۆکارەکەی ئەو کارگەیەیە نەک ئێمە.
كارگه‌كه بێوه‌ڵامه
ماوه‌ى سێ رۆژه رادیۆی ده‌نگ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی به خاوه‌نى ئه‌و كارگه‌ى چه‌و و لمه بكات كه به وته‌ى كۆمپانیای مارینا هۆكارى كێشه‌یه‌كه‌یه، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كان ناداته‌وه.
ده‌وترێت كۆمپانیاكه داواى پاره‌یه‌كى کردوە وه‌كو قه‌ره‌بو و پێشتر كۆمپانیاكه رازیی بوە به پێدانى، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكه ئاماده نییه ئه‌و پاره‌یه‌ی پێبدات، بۆیه كارگه‌كه‌ش ده‌ستی كردوە به گرتنه‌به‌رى هه‌ندێك هه‌نگاو كه زیان به پرۆژه‌ى کۆڕنیشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
رێڕەوی ئاوەکە لەلایەن كۆمپانیا و كارگه‌كه‌شه‌وه ده‌ستكاریی ده‌كرێت
جوتیاران: هه‌م كارگه‌كه و هه‌م كۆمپانیاكه‌ش ده‌ستكاری رێڕه‌وه ده‌كه‌ن
جوتیاران رایەکی جیاوازیان هەیە و دەڵێن کۆمپانیاکەش بێبەری نییە لەم کێشەیە.
عەبدوڵڵا مەجید، نوێنەری جوتیاران، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: راستە کارگەکە دەستکاریی ئاوەکە دەکات، بەڵام کۆمپانیاکەش هەمان کار دەکات.
وتیشی: رێڕەوی ئاوەکە لەلایەن هەردو دیوەوە دەستکاری دەکرێت و لەم نێوەندەدا تەنها ئێمەین زەرەر دەکەین، لە راستیدا کاریگەریی کۆمپانیاکە لەسەر بڕینی ئاوەکەمان زیاترە.
حكومه‌ت خۆی بێده‌نگ كردوە
تائێستا له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ى هاتوه‌ته ئاراوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تى خۆجێی، هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌بوە و بێده‌نگییان لێكردوە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم پرۆژەیە کاتی خۆی کە دراوە لەرێگای لایەنە پەیوەندیدارەکەن و ئیدارەی گەرمیانەوە کۆنوسێکی بۆ کراوە کە کە لیژنەیەکی هاوبه‌ش بوە، سنورەکان هەموی دیاریکراوە لەرێگای ئەو لیژنەیەوە.
وتیشی: لیژنەکە خۆی دەبینێتەوە لە ئیدارەی گەرمیان، شارەوانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، کە کۆمەڵێک بنه‌ماى جێگیر و به‌رپرسیارێتیان خسوەتە سەر کۆمپانیاکان.
دەشڵێت: پێویستە چی دەرەوەی پرۆژە و ناوەوەی پرۆژە پابه‌ند بن بەو کۆنوسەی کە لەرێگای ئیدارەی گەرمیانەوە پێشنیاری زەوییەکەیان بۆ کراوە و شارەوانی پێشنیاری کردوە بۆیان و واژو کراوە.
لایخۆشیەوە، یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو کارگەیە وەکو کەسارە مۆڵەتی هەیە لامان و چەند ساڵە بە مۆڵەت کاردەکات.
وتیشی: لەئێستادا لەرێکاری نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەیدایە و بەمزوانە مۆڵەتەکەی بۆ نوێ دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان کۆنوسێکی نوێ واژۆ کراوە کە تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە ئەگەر کۆمپانیا لە کاتی دیاریکراودا پڕۆژەکە تەواو نەکات و کێشەکان چارەسەر نەکات، مۆڵەتی پڕۆژەکەی لێدەسەندرێتەوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتریش كۆنوس و كۆبونەوەى دیكه له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه كرابو.
به فه‌رمییش تائێستا حكومه‌ت له‌وباره‌وه هیچ راگه‌یه‌نراوێكى نه‌بوە.
چارەنووسی کۆڕنیشی کەلار بەرەو کوێ؟
کۆڕنیشی کەلار، لەبری ئەوەی ببێتە مایەی دڵخۆشی و خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانى شاره‌كه، بوەتە گۆڕەپانی ململانێی بەرژەوەندییەکان، زمانى حاڵی هاوڵاتیانیش ده‌ڵێت: کەی پرۆژه‌كه روناکی دەبینێت و خەونی کۆڕنیشێکی ئاوەدان دێتە دی؟
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ15 گوندی گەرمیان بێ‌ئاو بون
-
-
هەواڵدواى ساڵێك ڤیدیۆی دانانى بۆمب بۆ ئۆتۆمبیلهكهى به‌رپرسێكى پارتى بڵاوده‌كرێته‌وه
-
-
بەرنامەرێکارەکان چین بۆ روبەڕوبونەوەی کەمئاویی لە گوندەکانی گەرمیان؟
-
-
بەرنامەچ خۆراکێک جەستەمان دەپارێزێت لە وشكبونەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؟
-
-
بەرنامەتاچەند پیسکردنی ژینگە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما؟
-
زۆرترین بینراوەکان