رادیۆی ده‌نگ
لێپرسراوی باخچه‌كانى شاره‌وانى رزگاریی باس له‌وه‌ده‌كات دۆخی سه‌وزایی له ناحیه‌كه‌دا به‌ره‌وپێش چوه و چه‌ندین باخچه و دارستانیان دروستكردوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیه‌كه‌دا گه‌یشتوه‌ته 11%.
یاسین حەمەئەمین، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: سەرەڕای بونی قەیرانی دارایی و کێشەکان، لە چەند ساڵی رابردودا دۆخی سەوزایی لە رزگاریی بەرەوپێش چوه و توانیومانه چوار دارستانی دەستکرد و پشتێنەیەکی سەوزایی بە درێژایی نزیکەی پێنج کیلۆمەتر، دروست بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد لە ئێستادا 35 باخچە لە ناحیەکەدا هەن و به‌وته‌ى خۆی هەمویان سەوز کراون و پارێزگاری‌یان لێ دەکرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه: رێژەی سەوزایی لە ناحیەکەدا گەیشتووەتە 11%.
سەرباری ئەم "بەرەپێشچونانەش"، بەڵام هێمای بەوەدا بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی کارمەندی پێویستەوە ناتوانن رێژەکە لەوە زیاتر بکەن.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه له پرسی سه‌وزایی و پاراستنى رێژه‌ى سه‌وزاییدا له ناحیه‌ى رزگاریی قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاودانه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆرجار پشت به تانكه‌ر ده‌به‌سترێت.
به‌وته‌ى یاسین حه‌مه‌ئه‌مین، بۆ چارەسەری کێشەی ئاودان، باشتر وایە بیری ئیرتیوازی لێ بدرێت، به‌وپێیه‌ى ئاوەکەی بۆ باخچە و سەوزایی باشترە و تێچوەکەشی کەمترە، چونكه به‌وته‌ى خۆی ته‌نها کرێی ساڵانەى تەنکەرێک نزیکەی 19 ملیۆن دینارە.
ده‌باره‌ى فه‌وتاندنى نه‌مام و سه‌وزاییه‌كانیش و رۆڵی هاوڵاتیان له پاراستنیان دا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى شاره‌وانى رزگاریی په‌سنی دانیشتوانى ناحیه‌كه‌یانى دا و وتى: خەڵکی ناحیەی رزگاریی زۆر ژینگەدۆستن و هاوکاریی شارەوانی دەکەن لە پاراستنی سەوزاییدا.

- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترس‌دا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان