
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
لە گۆشەیەکی ماڵەکەیان لە قەزای کفری، هەڵاڵە، جیهانێکی رەنگاوڕەنگ لە کارەکتەرەکانی ئەنیمى دەخوڵقێنێت. ئەو بەهرەیەی کە لە تەمەنێکی زوی مناڵییەوە لەسەر دیواری ژورەکەی دەستیپێکرد، ئێستا بوەتە خولیا و پڕۆژەی داهاتوی، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی دەبنەوە.
هه‌ڵاڵه مه‌حمود، كچێكى دانیشتوى قه‌زاى كفریه و خوێندكارى به‌شى باخچه‌ى ساوایانه له زانكۆى گه‌رمیان، ئه‌و به كارى شێوه‌كارى و له نێویشیدا به دروستكردنى تابلۆى ئه‌نیمیه‌وه سه‌رقاڵه.
خولیاى هه‌ڵاڵه بۆ وێنه كێشان چیرۆكێكى قوڵى هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مناڵى، وه‌كخۆى ده‌ڵێت: له ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه خولیام هه‌بوه بۆ وێنه‌كێشان، ئه‌و وێنانه‌ى كه له تیڤى یاخود له‌سه‌ر به‌رگى كتێبێك ده‌مبینى ده‌ستم به كێشانیان ده‌كرد جا له‌سه‌ر دیوارى ماڵه‌كه‌مان بێت یاخود له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك بێت، بۆیه زۆر چێژبه‌خش بو بۆم بۆیه تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامم.
ئه‌و شێوازى وێنه‌كێشانه‌ى ئێستا هه‌ڵاڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، پێی ده‌وترێت ئه‌نیمی. ئه‌نیمی خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ وه‌سفی وێنه‌ى جوڵاو یان ئه‌وه‌ى پێی ده‌وترێت فیلم كارتۆن، به‌كاردێت؛ به‌ڵام دواتر گه‌شه‌ی پێدراوه و ئێستا بوه به شێوازێكى باو.
هەرچەندە ستایلی ئەنیمی لە کۆمەڵگادا زۆرجار وەک کارێکی "مناڵانە" یان کاتبەسەربردنێکی ئاسایی سەیر دەکرێت، بەڵام هەڵاڵە بە توندی داکۆکی لە هونەرەکەی دەکات باس له‌وه ده‌كات: زۆر جار ئه‌بیستم له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌ده‌وروبه‌رمانن ئه‌م ستایلى وێنه‌كێشانه وه‌ك كات به‌سه‌ر بردنێكى مناڵانه وایه و پێویستى به هه‌وڵ و كۆششى زۆر نیه له‌كاتێكدا ئه‌م ستایلى ئه‌نیمیه ستایلێكى جوانه و خه‌یاڵ و هه‌سته‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌نیمی ستایلێكى جوانه و خه‌یاڵ و هه‌سته‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
هەوڵەکانی هەڵاڵە تەنها لە چوارچێوەی ماڵەوەدا نەماونەتەوە. ئەو تائێستا بەشداریی لە دو پێشانگای شێوەکاریدا کردوە لەنێو زانکۆی گەرمیان و دەرەوەی زانکۆ‌دا، کە یەکێکیان پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی خۆی بوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، دان بەوەدا دەنێت کە هێشتا لە "نیوەی رێگادایە" و دەیەوێت زیاتر خۆی پێبگەیەنێت و ده‌ڵێت: له روى قازانجه‌وه تاوه‌و ئێستا چه‌ند جارێك تابلۆم فرۆشتوه به‌ڵام ئه‌وه نه‌بوه قازانجێكى باش بێت و بیكه‌م به سه‌رچاوه‌ى بژێوى ژیانم، به‌ڵام له هه‌وڵداین بیكه‌ین به پیشه‌یه‌ك و پشتى پێ ببه‌ستم.
وەک هەر کچێکی دیکە کە لە بوارێک‌دا کار دەکات، رێگاکەی هەڵاڵەش بێ کێشە و گرفت نییە، ئەو دەڵێت گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى و به‌ربه‌ست نه‌بونى پاڵپشتنى و هاندانه به‌تایبه‌ت له ژینگه‌ى ماڵه‌وه‌دا، چونكه ئه‌ساسه بۆ ئوه‌ى كه‌سێ: بیه‌وێت هه‌نگاوێك بنێت و داهێنانێك بكات.
وتیشى: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى نه‌بونى پاڵپشتى مادى یه‌كێكى دیكه له گرفته‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى وێ،ه‌كێشان نرخیان گرانه و به‌بێ بونى مادى باش قورسه بتوانیت هه‌نگاوى باش بنێیت.
هونەرەکەم نەبوە به سه‌رچاوه‌ى بژێویى ژیانم
سەرەڕای هەمو ئاستەنگەکان، هەڵاڵە باوەڕێکی پتەوی بە هێزی هونەر هەیە وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاریی وه‌ك خۆى باسى لێوه‌ده‌كات: ئه‌كرێت وێنه‌كێشان ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ خۆ رۆشنبیركردن و خۆ په‌روه‌رده‌كردن، چونكه له رێگه‌ى هونه‌ره‌وه ده‌توانرێت زانست و مێژ و كلتوریش بگوازرێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا تاكه‌كان ده‌توانن چێژ له هونه‌ر و جوانیه‌كانى وه‌ربگرن.
چیرۆکی هەڵاڵە به تەنها گێڕانەوەی بەهرەیەک نییە، بەڵکو چیرۆکی سوربونە لەسەر خەونێک لەنێو ئاستەنگییەکاندا. ئەو بە فڵچەکەی نەخشەی داهاتویەک دەکێشێت کە تێیدا هونەر دەبێتە پیشە و ناسنامە، نەک تەنها خولیایەکی کاتی و مناڵانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگه‌نادرێت شاره‌وانى كفری زه‌وی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك له‌گه‌رمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمه‌ڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان