
رادیۆی ده‌نگ- محه‌مه‌د مه‌حمود
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
رۆژنامەنوسێکی ناسراوی گەرمیان كه زیاتر لە دو دەیەیە لە بواری میدیادا کار دەکات، هاوكات له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌یدا چه‌ند ساڵێكه وه‌كو چالاكێكى بوارى هۆشیاریی ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كۆشێت، ئه‌و پێیوایه مه‌ترسییه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ر زۆر زیادیان كردوه و ناوچەکە لە قۆناغی "پێش تەقینەوە" دایە.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر، له ساڵی 2005 ده‌ستى به‌كارى رۆژنامه‌وانى كردوه، سه‌ره‌تا وه‌كو په‌یامنێری رۆژنامه‌ى هاوڵاتى و دواتر وه‌كو په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار بو، جگه له‌وه‌ش راپۆرت و وتار و بابه‌تى له چه‌ندین ده‌زگاى ناوخۆیی و بیانی‌دا بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له‌پاڵ كارى رۆژنامه‌وانییدا، بایه‌خێكى تایبه‌ت به پرسی ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌دات و جگه له ئاماده‌كردنى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ری، هاوكات سیمینار و كۆڕیش بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى چین و توێژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ماده‌یه، ئه‌نجام ده‌دات.
ئەو باس له‌وه‌ده‌كات، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه، ته‌ریبه به مێژوى كارى رۆژنامه‌وانى خودی خۆی. دەڵێت: "لەدوای ساڵی 2005ـەوە، بە بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ت له‌باره‌ى به‌كارهێنانى حەپ و سیکۆتین، دەستمان کرد بە بەرەنگاربونەوەی مەترسیی ماده‌ى هۆشبه‌ر، کە تا دواجار سەری کێشا و بو بەو دیاردەیەی ئێستا هەیە و مەترسیی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی، خێزانی و ئابوری دروست کردوە."
مادەی هۆشبەر مەترسیی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی، خێزانی و ئابوریی دروستکردوە
پێدراوه‌كان جه‌خت له زیادبونى حاڵه‌ته‌كانى به‌كارهێنان و بازرگانییكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك بەپێی ئاماری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان- سلێمانى، ته‌نها لە چوار مانگی سه‌ره‌تاى ئەمساڵدا، 388 تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە 173 کەس بەکارهێنەر 143 بازرگانی ناوخۆیی و 72 کەس بازرگانی نێودەوڵەتی بون، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى ساڵی پار نزیکەی هەزار تۆمەتبار ده‌ستگیركراون.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر، پێیوایە دۆخەکە قۆناغ بە قۆناغ پەرەیسەندوە و ئێستا گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار.
ئەو دەڵێت: "لە پێش ساڵی 2005ـه‌وه تاوەکو ئێستا چەندین قۆناغی بڕیوە، بەڵام لەدوای ساڵی 2017ـه‌وه کەوتوینەتە ناو هێڵی بڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەرەوە و ئێستا دۆخەکە لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە، واتە مەترسیی ئەوە هەیە ئالودەبو لەسەر شەقامەکان بکەوێت و پرۆسەی کێشانی مادەی هۆشبەر ئاسایی بێتەوە و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و سیاسی بخەنە مەترسییەوە".
یەکێک لە مەترسییە گەورەکانی به‌كارهێنان و بڵاوبونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر، لێكه‌وته‌كانێتى، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سى به‌كارهێنه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ماده‌یه یان بۆ ده‌ستخستنى، په‌نا بۆ ئه‌نجامدانى تاوان ببات.
رۆژنامه‌نوس دڵشاد ئه‌نوه‌ر، وایده‌بینێت كه مه‌ترسییه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ر گشتگیر و فراوانه "مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر زۆر فراوانە، ئاڵودەبو تەنها کێشەی تەندروستی بۆ دروست نابێت، بەڵکو لەوانەیە خێزانەکەی قەتڵوعام بکات یان دزی بکات یان چەندین تاوانی جۆراوجۆری تر ئەنجام بدات و گرفت بۆ کۆمەڵگا دروست بکات."
دەبێت پرسەکە لەسەر ئاستی حکومەت لیژنەی جیاوازی بۆ دروست بکرێت
له‌به‌رامبه‌ر زیادبونى حاڵه‌ته‌كانى به‌كارهێنان و به‌زرگانییكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر، پرسیارێك دروست ده‌بێت: ئایا حكومه‌ت رۆڵی چییه؟ تاچه‌ند به‌شێوه‌یه‌كى كرداریی و دروست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كه‌دا كردوه؟
دڵشاد ئه‌نوه‌ر له‌مڕوه‌وه ره‌شبین و نیگه‌رانه، رەخنەش لە شێوازی مامەڵەکردنی حکومەت دەگرێت و دەڵێت: "سپاردنی کەیسەکە بە وەزارەتێکی وەک تەندروستی هەڵەیەکی گەورەیە، هه‌روه‌ها پێویستە بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر تەنها بە بەشێکی نێو هێزە ئەمنییەکان نەسپێردرێت، بەڵکو لەسەر ئاستی حکومەت لیژنەی جیاوازی بۆ دروست بکرێت و پرسەکە بسپێردرێت بە وەزارەتێکی ئەمنی، نەک وەزارەتێکی خزمەتگوزاری وەک تەندروستی".
لەکاتێکدا دڵشاد ئەنوەر و هاوشێوەکانی بەردەوامن لە لێدانی زەنگی مەترسی، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئایا گوێیەکان ئامادەن بۆ بیستن، یان کۆمەڵگا و دەسەڵات چاوەڕێی 'تەقینەوە گەورەکە' دەکەن تا باوەڕ بە هه‌بونی بۆمبەکە بهێنن؟ ئەو کاتەش ڕەنگە كات زۆر درەنگی كردبێت بۆ نانى هەر هەنگاوێک.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەنگاوێکی تر بەڕێی هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دا: حکومەتی عیراق کوڵەجۆی خستە سەر قەرەتەپە!
-
-
هەواڵ2 رۆژ ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاینی خۆراک و هاوڵاتییەکی زۆری گەرمیان خۆیان تۆمار نەکردوە
-
-
هەواڵزانیاریی نوێ لەبارەی ئەو درۆنەی لە گەرمیان کەوتەخوارەوە
-
-
هەواڵبۆ ساڵی نوێ 5 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە
-
-
هەواڵحکومەتی عێراق قەرەتەپە دەکاتە قەزا و ناحیەی کۆکسیشی دەخاتە سەر
-
زۆرترین بینراوەکان