
رادیۆی ده‌نگ- په‌رژین كامه‌ران
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
گرافیک دیزاین بۆ "سەرگوڵ" خولیا بو، ئه‌و كاتێك خوێندکاری بەشی زانستی کۆمپیتەر بوه، حه‌زی چوه‌ته سه‌ر ئه‌م هونه‌ره، بونى له‌و به‌شه‌شدا یارمەتیدەری بوە بۆ بره‌ودان به حه‌زه‌كه‌ی، هه‌تا به‌وه گه‌یشتوه گرافیك دیزاین بكات به پیشه و كاری سه‌ره‌كی خۆی.
هاوشێوه‌ى "سه‌رگوڵ" له‌ناو كوڕان و كچانى گه‌رمیاندا ئه‌گه‌رچی زۆر نین، به‌ڵام هه‌ن و ئاماده‌ن. ئه‌وان گه‌نجانێكن كه له رێگه‌ى دیزاینكردنى وێنه و به‌رگ و بڵاوكراوه‌ى دیجیتاڵی و كۆمپیوته‌رییه‌وه، هه‌م داواكاریی كڕیاره‌كان راده‌په‌ڕێنن، هه‌م كارێكیشیان بۆخۆیان بونیاد ناوه.
گرافیك دیزاین، هونه‌ر یان ئامرازێكى هونه‌رییه كه پشت به به‌كارهێنانى وێنه و ره‌نگ و هێڵ و نوسین و شێوه‌كان ده‌به‌ستێت به‌رێگایه‌كى دیجیتاڵی و كۆمپیوته‌رى، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى وێنه و لۆگۆ و به‌رگ و بڵاوكراوه‌ى ئۆنلاین. ئه‌م هونه‌ره له‌ئێستادا زۆر بره‌وى هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك وایلێهاتوه هیچ ده‌زگا و ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش كه له بوارى ئۆنلاین دا ئاماده‌یی هه‌بێت، نه‌توانێت به‌بێ پشت به‌ستن به گرافیك دیزاین، كاره‌كانى رایی بكات.
له‌گه‌رمیاندا ژماره‌یه‌ك له كچان و كوڕان رویان له به‌پیشه‌كردنى ئه‌م هونه‌ره ناوه، به‌مه‌ش بون به خاوه‌نى كارى تایبه‌ت به خۆیان.
سەرگوڵ عه‌لی، دیزاینەری گرافیكه، باس له‌وه‌ده‌كات بازاڕى كاره‌كه‌یان پڕه له كێبڕكێ، هه‌ربۆیه هه‌لی كاری باش به‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌وێت كه له ئاستێکی پێشکەوتودان، وتى: گرافیك دیزاین یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی پێویستی به خۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كاری باشتر و زیاتر.
گرافیك دیزاین پێویستی به خۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رده‌وامه
گرافیک دیزاین بوە بەپێویستییەکی سەرەکی بۆ بازاری کار، به‌شێوه‌یه‌ك جگه له دەزگا میدیاییه‌كان، ئێستا کۆمپانیا و دامودەزگا حکومیی و ئەهلییەکانیش گرنگی پێدەدەن. لایه‌نێكى باشی ئه‌م پیشه‌یه به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه، كه ده‌توانرێت له هه‌ر شوێنێكه‌وه بیت ئه‌نجامى بده‌یت و پێویستی به‌وه‌ناكات له ناوه‌ندى شاره گه‌وره‌كاندا بیت.
محه‌مه‌د قادر، له ناحیه‌كه‌ى خۆیه‌وه "رزگاریی"، دیزاین بۆ كڕیاران له زۆر شوێندا ده‌كات، ده‌ڵێت: گرنگی بواری گرافیك دیزاین له‌وه‌دایه شوێن نابێته رێگر له ده‌رخستنی تواناكانت و به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی شایسته بۆ خۆت، چونكه ئه‌وه‌ی پێویستته كۆمپیوته‌ر و هێڵی ئینته‌رنێت و پاشان بیرۆكه‌كانت، به‌و شێوازه كارت ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌وپێیه‌ى پیشه‌كه په‌یوه‌ندی به كێشان و دروستكردنى وێنه و شێوه و تێكه‌ڵكردنى ره‌نگه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه تاڕاده‌یه‌كى زۆر له كارى وێنه‌كێشانی ته‌قلیدییه‌وه نزیكه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ویان به ده‌ست و قه‌ڵه‌م، ئه‌میان به كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئارێز بەرزان، خۆی له بنه‌ڕه‌تدا شێوه‌كاره، ئه‌مه‌ش هاوكارێكى باشی بوه بۆ ئه‌وه‌ى له كارى گرافیك دیزایندا به‌ره‌وپێش بچێت و لە دیزاینەکانیدا بەدوربێت لە لێکچونی ئەو کارانەی لە لایەن گرافیک دیزاینەرانى دیكه‌وه دروستكراون.
وتى: باگراوه‌ندێكی هونه‌ريی یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كه‌سێك كه كاری گرافیك بكات به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردن و گونجاندنی ره‌نگه‌كاندا یان نه‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه پێشوتر كراوه.
باگراوه‌ندێكی هونه‌ریی یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كه‌سێك كه كاری گرافیك بكات
هه‌ندێك له‌وانه‌ى له گه‌رمیاندا كارى گرافیك دیزاین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ى پیشه‌كه‌وه به ته‌نیا له‌لای خۆیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گه‌نجانى دیكه‌دا به‌شیان كردوه.
رەوێن ئیسماعیل، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه. ئه‌و جگه له‌وه‌ى كارى گرافیك دیزاین ده‌كات، هاوكات چه‌ندین گه‌نجیشی له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى خوله‌وه، ئاشنا و فێری ئه‌م پیشه‌یه كردوه.
وتى: جگه له‌وه‌ی گرافیك دیزاینمان كردوه به پیشه‌یه‌ك و سودمه‌ند بوین لێیه‌وه، له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولیشه‌وه هه‌وڵمانداوه و سه‌دان گه‌نجمان پێگه‌یاندوه كه له بازاڕی كاردا كاریان ده‌ستكه‌وتوه.
ره‌نگه به‌وه‌دا كه وتمان كاره‌كه ده‌توانیت له هه‌ر شوێنێكدا بیكه‌یت و پابه‌ندى بونت له شوێنێكى دیاریكراو و ده‌وامه‌وه نه‌بێت، به كارێكى ئاسانی تێگه‌یشتبی، به‌ڵام له راستیدا كاره‌كه قورسه و وردیی و سه‌لیقه‌یه‌كى زۆری ده‌وێت، ئه‌مه سه‌رباری بونى چه‌ندین ئاله‌نگاریی و ئاسته‌نگی دیكه.
ئارێز به‌رزان، ئاسته‌نگییه‌كانى به‌مشێوه‌یه بۆ پوخت كردینه‌وه: "گرفتی ئه‌م بواره ئه‌و ناساندنه ساده و ساكاره‌یه كه بۆی كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت كارێكی ده‌ست بكه‌وێت ده‌بێت به گرافیك دیزاینه‌ر، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌منرخاندنی كاری گرافیكی و جیاوازی نرخ یه‌كێكی دیكه‌یه له گرفته‌كان به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێك فریلانسه‌ر بێت.
چیرۆكى بونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له گه‌نجانى گه‌رمیان له بوارى پیشه‌ی گرافیك دیزاین دا، چیرۆكێكى دڵخۆشكه‌ره، چونكه ئه‌وان له‌لایه‌كه‌وه توانیویانه بره‌و به تواناكانى خۆیان بده‌ن و پیشه‌یه‌ك بۆ خۆیان دروستبكه‌ن، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه توانیویانه له‌نێو بوارێكى پڕ كێبڕكێ دا خۆیان بسه‌لمێنن و متمانه‌ى كڕیاران به‌ده‌ستبێنن.
له گرافیك دیزایندا شوێن نابێته رێگر له ده‌رخستنی تواناكانت
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەدەستەبەری کۆمەڵایه‌تی بۆ كرێكارانى گه‌رمیان لەنێوان كێشه‌ى خاوەنکاران و ئاستەنگی هۆشیاریی و یاسایی
-
-
بەرنامەئایا كاری پەرلەمانتاریی گرنگی خۆی لەدەستداوە؟
-
-
بەرنامەلە ناوبردنی ناوچە سەوزەکان لەپێناو پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەلار
-
-
بەرنامەزانکۆ و دۆخی خوێندنی زانکۆیی لە گەرمیان
-
-
بەرنامەکێشە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەی باوەنور تاچەند چارەسەرکراون؟
-
زۆرترین بینراوەکان