رادیۆی ده‌نگ
عه‌لی عوسمان شاكه‌لی، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن (30) ساڵه‌ى گه‌رمیانه، به كاری جوتیارییه‌وه سه‌رقاڵه و سه‌وزه‌ى جۆراوجۆر به‌رهه‌مدێنێت، یه‌كێك له‌وانه پیازه، كه ساڵی پار 30 ته‌ن و ئه‌مساڵیش تائێستا 5 ته‌ن به‌رهه‌میان هه‌بوه.
عه‌لی بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: یه‌كێك له كێشه‌كانى به‌رهه‌مى پیاز، پاككردنێتى، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه پاره و توانایه‌كى زۆر له‌وه‌دا به خه‌رج ده‌ده‌ین، بۆیه بیرم له‌وه‌كرده‌وه به دروستكردنى ئامێرێكى تایبه‌ت، ئه‌م باره له‌سه‌ر خۆم سوك بكه‌م.
رونیكرده‌وه: ئامێره‌كه‌م به هاوكارى "وه‌ستا مه‌سعود" به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ساده و سه‌ره‌تایی و دروستكردوه، كه كارى پاككردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى پیاز و لابردنى گه‌ڵا و ریشكه‌كه‌ى ده‌كات و ته‌نها یه‌ك كرێكاریشى پێویسته، له ماوه‌ى 90 خوله‌كیشدا ده‌توانێت ته‌نێك پیاز پاك بكات.
له گه‌رمیان و كوردستاندا پیاز له هاویناندا دێته به‌رهه‌م و جوتیارێكى زۆریش كار له به‌رهه‌مهێنانى دا ده‌كه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌شدا رێگه به هاورده‌كردنى نادرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات هانده‌رێك بێت بۆ چاندنى.
پێشتریش وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌دابو، هه‌رێم له به‌رهه‌مى پیازدا گه‌یشتوه‌ته ئاستى خۆبژێوی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونى كۆگا بۆ هه‌ڵگرتنى، له وه‌رزه سارده‌كاندا ناچار ده‌بن پیاز له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ن.

- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان