
رادیۆی ده‌نگ
به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ئاشكراى ده‌كات 78 پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی له سنوره‌كه‌دا هه‌یه، خاوه‌نكارى پرۆژه گه‌شتیارییه‌كانیش باس لهوهدهكهن بارگرانى و باجێكى زۆریان له‌سه‌ره، چالاكوانانیش پێیانوایه ناوچه‌ى گه‌رمیان بوه به رێڕه‌و بۆ هاتوچۆی گه‌شتیار نه‌ك له‌خۆگرتنى گه‌شتیار.
ئه‌مڕۆ سێشهمه (29ـى نیسانى 2025)، یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانـى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى له‌باره‌ى كه‌رتى گه‌شتیاریی له سنورى گه‌رمیان ئه‌نجام دا.
له گفتوگۆكه‌دا به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك خاوه‌نكارى پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان و كه‌سانى ئه‌كادیمی و چالاكوان و رۆژنامه‌وان ئاماده‌ى بون، به چڕى گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ى دۆخ و ئاستى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له گه‌رمیان و ئه‌و ئاله‌نگاریی و رێگرییانهى له پێشیدایه.
له ده‌ستپێكدا، هێرش فه‌یزوڵڵا- به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له سنوره‌كه‌دا 78 پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی جۆراوجۆر بونى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كان له ئاست خواستى ئه‌واندا نین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه رێگریی و ئاسته‌نگیی زۆر هه‌یه، ئه‌مه سه‌رباری بونى رۆتین و كێشه‌ى دیكه له‌لای داموده‌زگاكانى تره‌وه، له‌گه‌ڵ بونى رێگری كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌مو ئه‌مانه‌ش وایانكردوه كه‌رتى گه‌شتیاریی وه‌كپێویست به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌چێت.
دواتر هه‌ریه‌كه له به‌شداران سه‌رنج و قسه‌ى خۆیان له‌باره‌ى كێشه‌كانه‌وه كرد. خاوه‌نكاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و باج و رسوماتهى حكومه‌ت لێیان وه‌رده‌گرێت زۆره، به‌تایبه‌تى كرێی كاره‌با، هه‌تا وایلێهاتوه بڕیار بده‌ن پرۆژه‌كانیان رابگرن.
هه‌روه‌ك چالاكوان و ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نوسانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ژێرخانى گه‌شتیاریی ناوچه‌كه لاوازه و كارى پێویستی بۆ نه‌كراوه، له‌كاتێكدا كه ناوچه‌كه دو بنه‌ماى گرنگی تێدایه كه ده‌كرێت سودی لێببینرێت كه ئه‌وانیش ئاوى روبار و به‌نداوه‌كانه، له‌گه‌ڵ بونى ناوچه‌ى شوێنه‌واریی.
باسیان له‌وه‌شكرد كه به‌مهۆیه‌وه گه‌رمیان بوه به رێڕه‌وى هاتوچۆی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌كانى تر، نه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌شتیار تێیدا بمێنێته‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ى گفتوگاندا چه‌ندین بیرۆكه قسه‌وباسیان له‌باره‌وه كرا به‌مه‌به‌ستى بره‌ودانی زیاتر به كه‌رتى گه‌شتیاریی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەگفتوگۆیهك له‌باره‌ى ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م ئازادیی رۆژنامه‌وانى له گه‌رمیان
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی کەلار دەبڕێت
-
-
هەواڵدوای چوار ساڵ کارنەکردنی ئەمساڵ سایلۆی کەلار دانەوێڵە وەردەگرێت
-
-
هەواڵشەش دارستانی گەرمیان پێنج مانگە ئاونەدراون
-
-
هەواڵبەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی خراپ ٤ خاوەن مۆلیدە لە کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان