دەنگ نێت
دوای ئەوەی باوکی مناڵێک لەکەلار سکاڵای لەسەر پزیشكێكى پسپۆڕ و بهڕێوبهرى گشتی تهندروستى گهرمیان تۆمار کرد لهسهر ئهوهى بهدهم مناڵهكهیهوه نههاتون لەنەخۆشخانە، بهڕێوبهرى تهندروستى گهرمیان دهڵێت: ئەمڕۆ چوینە بەردەم دادگا و بە کەفالەت ئازادکراین.
دوێنێ دوای ئەوەی باوکێک مناڵەکەی گەیاندبوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کە ئۆتۆمبێل لێیدابو، بەوتەی باوکی، پێویستی بە بینینی پزیشکی پسپۆڕی مێشك و دهمار بوە، بەڵام نەهاتوە بەدەمیانەوە و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیانیش پەیوەندی بێ وەڵامبوە و دوای چوار کاتژمێر هاتوەتە سەر مناڵەکە، لەبەر ئەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکردن.
د. سیروان محەمەدجەمال، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای باوکی ئەو مناڵە وەک بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و ئەو پزیشکەش، چوینە بەردەم دادگا و ئیفادەی خۆماندا و بە کەفالەت ئازادکراین.
وتیشی: وەکو رێکارە کارگێڕییەکانی بەڕێوبەرایەتیمان بەرامبەر ئەو پزیشکەی کە لەکاتی دەوامی فەرمیدابوە و نەچوە بەدەم ئەو حاڵەتەوە، ئەمڕۆ هەمو رێکارە فەرمی و کارگێڕیەکانمان جێبەجێکرد لەسەر ئاستی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانیش.
ئاماژەی بەوەشدا: مناڵەکە لە سلێمانی سیتی سکانی سەریان بۆ کردوە و دەرەنجامەکەی پاکە و خۆشبەختانە هیچ خوێنبەربونێکی (نەزیف) نیە، تەنها توشی حاڵەتی شڵەقانی مێشک بوە و بۆ چاودێری لە نەخۆشخانەی سلێمانی هێڵراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان