دەنگ نێت
بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار دەڵێت: بەرزەپردەکەی نێوان کەلار- رزگاریی کارەکانی بە نزیکەیی تەواوبوە و لەبەر دو گرفت نەکراوەتەوە.
دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان لە شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: بەرزەپردەکە تەنها کاری هێڵکاریی ماوە لەگەڵ دانانی کۆمەڵێک هێمای هاتوچۆ.
ئاماژەی بە دو گرفتیش دا لە کردنەوەی بەرزەپردەکە و وتی: نزیکەی 800 ملیۆن دینار قەرزاری بەڵێندەرەکەین و خەریکین بۆی کۆدەکەینەوە، گرفتی دوەمیش ئەو فولکەیەی خواری بەرزەپردەکەیە کە تەواونەکراوە و هەندێک گرفت دروستدەکات بۆ یوتێرنەکانی چواردەوری بەرزەردەکە، ئەمەش کۆمپانیای قەیوان ئێستا کاری تێدا دەکات.
بەرزە پردەکە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروستکرا لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک لەناوبازاڕی شارەکە بۆ دروستکردنی مۆڵێک، بەڵام بەوهۆیەی ئەو پارەیەی بۆی دیاریکراوە کەمتر بوە لەوەی تێیچوە، نزیکەی 2 ساڵ دەبێت تەواوکردنی دواکەوتوە، چونکە بە وتەی سەرۆکی شارەوانی، لە پرۆژەکانی دیکە پارەیان بۆ تەواوکردنی بەرزە پردەکە کۆکردوەتەوە و ئەوەش کاتی ویستوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان