دەنگ نێت
نزمی ڤۆلتییەی کارەبا مەترسی بێ ئاو بون لە کەلار دروست دەکات، بەڕێوبەری ئاوی کەلاریش دەڵێت: دابەزینی ڤۆڵتیە پەمپەکانی پاڵاوگەکەمان دەسوتێنێت.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری ئاوی کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی ئەوەی ڤۆڵتیەی کارەبا نزمە، زۆرجار پەمپەکانی پاڵاوگەی ئاوی کەلار ناتوانرێت کاری پێبکرێت، کەپەیوەندیش بە کارەباوە ئەکەین، ئەڵێن لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بۆیە بەناچاری هەندێکجار ناتوانین ئاو دابەش بکەین.
وتیشی: لە هەندێک گەڕەک کە بیرە ئیرتوازییەکانمان کارەبای بەردەوامی هەیە، بەتایبەت ئەو بیرانەی نزیکن لە کەلاری کۆنەوە، هەندێکجار ڤۆڵتیەی کارەبان نزمە و ناتوانین کار بە بیرە ئیر توازییەکە بکرێت.
باسی لەوەشکرد: هەندێکجار دەیخەینە کار بەس بۆ ئەوەی خەڵکی بێ ئاو نەبێت، بەڵام ئەمە بۆ خۆی مەترسییە لەسەر پەمپەکان.
لە کەلار پاڵاوگەیەکی ئاو هەیە بۆ پێدانی ئاو بە ماڵان و ۱۰ پەمپی تێدایە کە نرخی هەر پەمپێک نزیکەی ۱٦۰ ملیۆن دینارە.
کێشەی دابەزینی ڤۆڵتییە پێشتر لە قەزای کەلار بونی نەبو، بەڵام لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە و لەوکاتەی کارەبای نیشتمانی لە ئیدارەی گەرمیانەوە و لەسەر هێڵی کارەبای نیشتیمانی گەیەنرایە پارێزگای دیالە، ڤۆڵتیەی کارەبای سنوری گەرمیان رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر بێت.
پێشتریش چالاکوانان هۆشدارییان لەم کێشەیە دابو و رایانگەیاندبو کە ئەم پرۆژەیە زیانی زۆری بۆ سنورەکە بەجێهێشتوە.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێکی پێشتری رادیۆی دەنگ لەسەر فرۆشتنی کارەبا بە عێراق لە رێگەی گەرمیانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان