دەنگ نێت
ماوەی ٧ ساڵە لەلایەن حکومەتەوە چاپخانەیەک بۆ گەرمیان کڕدراوە، بەڵام تائێستا نەخراوەتەکار، بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیریش دەڵێت: شوێن و ستافی دەوێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردونەتەوە، لەساڵی ٢٠١٤ـدا و لەسەر بودجەی پترۆدۆلار، چاپخانەیەکی گەورە بۆ گەرمیان کڕدراوە و رادەستی بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری گەرمیان کراوە، بەڵام لەو کاتەوە هیچ کارێکی پێنەکراوە.
لەوبارەوە رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە عادل حسێن- بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیانەوە کرد.
ناوبراو جگە لەوەی ئاماژەی بەوەدا چاپخانەکە ٧ ساڵە کڕدراوە بۆیان، وتیشی: هۆکاری کارنەکردن بەو چاپخانەیە ئەوەیە کە لە پارچەکانیدا کەموکورتی هەیە و پارچە هەیە نەهاتوە لەگەڵیدا، بۆیە ناتوانرێت ببەسترێت.
دەشڵێت: هاوکات ستافێکی پسپۆڕی دەوێت بۆ بەستنی ئەو پارچانە، چونکە بەستنی ئەو پارچانە ئاسان نیە و دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیەی کە ئامێرەکەی کڕیوە.
دەربارەی توانای بەکارخستنی چاپخانەکە پاش تەواوکردنی کەموکورتییەکانی، عادل حسێن هێمای بۆ ئەوەکرد: ئەم چاپخانەیە ستافی راهێنراوی دەوێت کە نیمانە، ئەمە جگە لەوەی شوێنی تایبەتمان نیە بۆ ئەو چاپخانەیە.
بەوتەی خۆی ئیشیان لەسەر کردوە شوێنی بۆ دابین بکەن و ستافیشی بۆ دابنرێت، بەڵام وەکخۆی وتی: "چاوەڕوانین بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان