دەنگ نێت
کارمەندانی کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە گەرمیان گردبونەوە و داوا دەکەن بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر کارەکانیان کە ئێستا لێی بێبەشکراون، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتوش دەڵێت: چەندینجار داوامانکردوە لە کۆمپانیاکە، بەڵام بێسود بوە.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی چیاسورخ لە ناحیەی قۆرەتوی سەر بە گەرمیان، گردبونەوە؛ بەوهۆیەی چەند مانگێکە لە کارەکانیان دورخراونەتەوە، داواشیان کرد بگەڕێنرێنەوە سەرکار.
لەبارەی ئەو کێشەیەوە، سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پێشتر ئەو کەسانە له کۆمپانیای نەوتەکەی چیاسورخ کاریان دەکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی نەوتی کەم کردەوە، ژمارەی کارمەندەکانیشی کەم کردەوە.
وتیشی: چەندینجارە ئەو کارمەندانە گردبونەوە دەکەن و داوا دەکەن بگەڕێنەوە، چەندینجاریشە ئێمە لەگەڵ کۆمپانیاکە قسە دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئەو کارمەندانە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێسود بوە و کۆمپانیاکە ژمارەی کارمەندەکانی بەرز ناکاتەوە.
کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکەوێتە سنوری ناحیەی قۆرەتو کە لە روی ئیدارییەوە سەر بە قەزای خانەقینە، بەڵام لە روی بەڕێوبردنەوە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە. کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای پیت ئۆیڵ بەڕێوەدەبرێت و پێشتر بەرهەمی رۆژانەی لەنێوان (1500-2000) بەرمیل نەوتدا بوە، پاش کەمبونەوەی نەوتی کێڵگەکە و خراپبونی بەرهەمەکەی و تێکەڵبونی بە ئاو، کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە تاگەشت بەوەی بەرهەمهێنان بۆماوەیەک رابگرێت.
کەمی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە وای لە کۆمپانیای پیت ئۆیڵ کرد ژمارەی کارمەندەکانی کەم بکاتەوە و بەشێکی زۆریان رەوانەی ماڵەوە بکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان