دەنگ نێت
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەری بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەی باوەنورـی سەر بە کەلار راگەیاند، ناڕەزایەتی دروستبوە و ژمارەیەک گەنج باس لەوەدەکەن ئەوان کە دانیشتوی ناحیەکەن دانەمەزرێنراون و خەڵکی دیکە دامەزرێنراوە.
محەمەد سەعید، دەرچوی زانکۆ لە باوەنور، یەکێکە لەو کەسانەی فۆرمی دامەزراندنی بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەکەیان پڕکردوەتەوە و ناوی بۆ دامەزراندن نەگەڕاوەتەوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە دامەزراندنەکەدا باوەنورییەکان دانەنراون، کەچی خەڵکی کەلار و دەربەندیخان و رزگاری و ناوچەکانی تر دانراون.
وتیشی: زۆرێک لەو ناوانەی هاتونەتەوە نە نفوسیان باوەنورە، نە لەباوەنور دانیشتون، نە هیچ کەسێک لە باوەنور دەیانناسێت بە باوک و باپیریانەوە.
شێوازی دامەزراندنەکە بەشێوەیەک بوە کە هەر کەسێک خوازیار بوە، لە رێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە ناوی خۆی تۆمارکردوە.
محەمەد، رەخنەی لەو شێوازە هەیە و بەوتەی خۆی هەرکەسێک کە خوێنەواریشی نەبوایە دەیتوانی ئەو فۆرمە پڕبکاتەوە و هەر زانیارییەک کە بیەوێت بنوسێت، وتیشی: هیچ لیژنەیەکمان نەبینیوە تەنها ئەوەی فۆڕمێکمان بەلینک پڕکردوەتەوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا لیستەکە هیچ دەرچویەکی زانکۆی سنوری ناحیەکەی تێدانییە، محەمەد وتی: لەو ناوانەی کە هاتونەتەوە یەک کەسیان خەڵکی باوەنورن، ئەویش خۆی دەرچوی بەشی کارەبایە و بۆ بەشی ئایتی ناوی هاتوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان