دەنگ نێت
به گوژمه‌ى نزیكه‌ى ٨ ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ى رێگاسازیی له قه‌زاى كفرى راگیراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كاركردن له‌و پرۆژانه ده‌ستپێبكاته‌وه.
عه‌لى خورشید، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ٢پرۆژهى رێگاسازییمان هه‌یه كه له قه‌زاكه‌دا راگیراوه، پرۆژه‌ى یه‌كه‌میان رێگاسازیی گه‌ڕه‌كى شۆڕشه له‌گه‌ڵ شه‌هیدان به گوژمه‌ى زیاتر له ٣ ملیۆن نیو دۆلار كه ٢٥٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بڵنده‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: پرۆژه‌ى دوه‌میش رێگاسازیی گه‌ڕه‌كى ئازادیی و ئیمام محه‌مه‌ده به گوژمه‌ى نزیكه‌ى ٤ ملیۆن و نیو دۆلار كه رێژه‌ى ئهنجامدراوى پرۆژه‌كه نزیكه‌ى ٢٥٪ـە و له‌لایه كۆمپانیاى كۆژارهوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئەم پرۆژانە لەسەر بودجەی پترۆدۆلارن کە پرۆژەکانی ئەم سێکتەرە هەموی راگیراون.
باسی لەوەشکرد: ئێستا ئه‌م پرۆژانه له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و لیژنه‌ى بۆ پێكهێنراوه بەمەبەستی تاوتوێكردنى دۆسیه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌ك پاره‌ى بۆ ته‌رخانكراوه له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین دۆسیه‌كانمان راده‌ست بكرێته‌وه و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان