
سەردەشت محەمەد
بەپێی ئەو ئامار و داتایانەی خراونەتەڕو تەنها لە ماوەی 10 ساڵدا رێژەی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی، لە 1000 کەس لە ساڵێکدا بەرزبوەتەوە بۆ 3000 هەزار توشبو.
ئەمە تەنها ئامار و داتای ئەو کەسانەن کە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا تۆمارکراون، رەنگە زیادەڕۆی نەکەین ئەگەر بڵێین نزیکەی ئەو ژمارەیەش رویان لە شوێنانی دیکە کردوە بۆ چارەسەر و ناویان تۆمار نەکراوە.
ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە و ئەگەر لە هەر وڵاتێکی دنیادا، لەو وڵاتانەی کە قەدر و بەهای مرۆڤ لە پێش هەمو پلە و پۆست و بەرپرسیاریەتییەکەوەیە، ئامارێکی لەم جۆرە بخرایەتەڕو، ئەوا گۆڕانکاری گەورە لە لە هەیکەلی حکومڕانی ئەو ڵاتەدا و بەتایبەت لە کەرتی تەندروستییەکەیدا دەکرا، کەچی لای ئێمە نەک کەس خۆی لەپرسێکی وەها تێناگەیەنێت، بەڵکو دەسەڵاتی سنورەکە لەبری گۆڕانکاری لە هەیکەلی ئیدارەی شار و هەرێمەکەدا دێت گۆڕانکاری لە ژینگە س سروشتی شاردا دەکات و لەبری زیادکردنی رێژەی سەوزایی و دەستخستنەسەر هۆکارەکانی پیسبونی ژینگە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، دێت هەرچی ژینگەی سروشتی هەیە دەداتە بەر نوکی شۆفڵ و دەیکات بە ئاپارتمان و باڵەخانەی دەیان نهۆمی.
شار پڕدەکەن لە ژەهر و گەروی مرۆڤەکان پڕدەکەن لە گازی ژەهراوی تا ئەو ئەندازەیەی کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەیان دەکەن و دواتریش لەڕێگەی دانانی سندوقی خێرخوازییەوە کۆمەک بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە کۆدەکەنەوە.
ئامار و داکان پێماندەڵێت داهاتومان ئەوەندە سەخت و پڕمەترسییە کە مرۆڤ ناوێرێت لە ئێستاشەوە بیری لێبکاتەوە، بۆ رێگریکردن لەم مەترسییەش، تاکە چارەسەر هۆشیاربونەوەمانە، هۆشیارییەک کە رێگربێت لەوەی نەێڵێت هیچ کەس و لایەن و گروپێکی بەرژەوەندیخواز نەک نە ژینگەی شار و وڵاتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی تەختبکات، بەڵکو شەرم بکات دەست ببات بۆ بڕینەوەی دارێک.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بودجەمان نییە بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی پشتێنەیی کەلار
-
-
هەواڵ٣ موشەک لە گوندێکی گەرمیان دەتەقێنرێن
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە دەرسیان وەرگرتوە
-
-
هەواڵ٢ کەسی تر بەتۆمەتی سوتاندنی بارهەڵگرەکانی کەلار دەستگیرکران
-
-
هەواڵساڵی رابردو زیاتر لە ٢٧٠٠ پرۆسەی هاوسەرگیریی لەگەرمیان ئەنجامدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان