دەنگ نێت
بەهۆی "بونی کەموکورتی و جێبەجێنەکردنی رێنمایی تەندروستی و بونی مادە و بەرهەمی بەسەرچو تیایدا"، فەرمانی راگرتنی کارەکانی کارگەی ماست و شیرەمەنی مرواری کە بە "مرواری فارم" ناسراوە، دەرچوە.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان کە رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە دەرچوە و پشتی بەستوە بە دو نوسراوی قایمقامیەتی قەزای کەلار و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، فەرمانی داوە بە راگرتنی کارەکانی کارگەی ماست و شیرەمەنی مرواری فارم.
لە نوسراوەکەدا ژمارەیەک خاڵ خراوەتەڕو وەکو کەموکورتی لە کارگەکەدا، لەوانە: بونی خۆراکی بەسەرچو، کەموکورتی لە هەڵگرتنی مەوادەکان، نەبونی ساردکەرەوە "بەڕاد" بۆ مادە سەرەتاییەکان و … هتد.
هاوکات جگە لە راگرتنی کارەکانی کارگەکە، فەرمانیشی کردوە بە غەرامەکردنی، بەڵام بڕی غەرامەکەی دیاری نەکردوە.
بەپێی ئەو زانیاریی و وێنانەی تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتون، تیمەکانی تەندروستی لە کارگەکەدا دەستیانگرتوە بەسەر سەروی ١٠٠ سەتڵە پەنیری بەسەرچو و چەند کیسەیەکی مادەی سەرەتایی بەسەرچو.
نوسراوەکەی تەندروستی گەرمیان، ئاماژەی بە راگرتنی کاری کارگەکە داوە هەتا چاککردنی کەموکورتییەکان، لەدوای چاککردنەوەشیانەوە دەبێت لیژنەیەکی دیکەی تەندروستی سەردانی کارگەکە بکات و پشکنینی بۆ بکاتەوە، ئەوکات رێگەی دوبارە کارکردنەوەی پێدەدرێت.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە پەیوەندی بە خاوەنی کارگەکەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبو لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان