دەنگ نێت
دواى ١٠ ساڵ تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و پرۆژه گه‌شتیارییه‌ى كه له به‌رلوت دروست كراوه و ٦٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واو كراوه، ته‌واو بكرێت، به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دوباره ته‌نده‌رینى بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتی گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و پرۆژه‌یه له ساڵى ٢٠١٤ـەوە بڕیارى دروستكردنى لێدراوه و له ٦٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واو كراوه.
وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه له ئێستادا پێویستى به دو گوژمه‌ى ٢٠٠ ملیۆن دینارى هه‌یه، كه ره‌زامه‌ندى خەرجکردنی ٢٠٠ ملیۆن دیارى بۆ وه‌رگیراوه و ٢ ساڵه كردومانه به چه‌ك بۆ كۆمپانیا، به‌ڵام كه ده‌چێته بانك بۆى خه‌رج ناكرێت به‌هۆى نه‌بونى پارەی نەختینەوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆمپانیا هیچ هیوایەکی نه‌ما و پرۆژه‌كه‌ى رادهستكردینهوه، ئێستاش چاوه‌ڕوانى رێكارى كۆتایی رادهستكردنهكهین و ئه‌ستۆپاكى بۆ كۆمپانیا بكه‌ین و لێى وه‌ربگرینه‌وه، دواتر ته‌نده‌رینى بۆ ده‌كه‌ینه‌وه له رێگه‌ى زیادکردنەوه و ده‌یده‌ین به وه‌به‌رهێنێكى نوێ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان